سەردێر

لوبنان، دەروازەكانی وڵاتەكەی بەڕووی دەرەوەدا داخست

خەڵك-بەشی هەواڵ

حكومەتی لوبنان داخستنی گشتی دەروازەكانی وڵاتەكەی بۆ ماوەی سێ هەفتە ڕاگەیاند و هاتوچۆی شەوانەشی قەدەغەكرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی حكومەتی كاربەڕێكەری لوبنان ڕایگەیاند، داخستن دەروازەكانی وڵاتەكەی لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و تاكو 1 ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
وتیشی”وردەكارییەكان سەبارەت بەو كەرتانەی كە داخستنەكە نایانگرێتەوە ئەمڕۆ سێ شەممە ئاشكرایان دەكەین”.

ئاشكراشیكرد، ئێستا ڕوون و ئاشكرایە مەترسی ڤایرۆسەكە هەڕەشەیەكی گەورەی لەسەر ژیانی لوبنانییەكان دروست كردووە و نەخۆشخانەكانیش چیتر ناتوانن نەخۆش وەرگرن.

ڕۆژی یەك شەممە 2870 كەس لە لوبنان تووشی ڤایرۆسە نوێیەكە بوون، بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتەدا بەرزبووەتەوە بۆ 189278 كەس، لەكاتێكدا حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە بەرزبووەتەوە.