سەردێر

لەسەر گەندەڵی سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك بە 7 ساڵ زیندانی سزادرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگایەكی جەزائیر، حوكمی 7 ساڵ زیندانی بەسەر ئەحمەد ئۆیەحیا سەرۆك وەزیرانی پێشووتری وڵاتەكەدا دەسەپێنێت لە دۆسێیەكی گەندەڵی كە لە میدكانی جەزائیردا بە دۆسێی “بن فەسیح” ناودەبرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، دادگایەكی جەزائیر لەگەڵ ئەوەی سزای 7 ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆك وەزیرانی پێشووتری وڵاتەكەدا سەپاند، سزای 3 ساڵ زیندانیشی بەسەر هەریەك لە عەممار غول و عەبدولغەنی زەعلان دوو وەزیری پێشووی جەزائیردا سەپاند، سزای زیندانیشی بەسەر 3 پارێزگاری پێشوودا سەپاند.

دۆسێی محەمەد بن فەسیحی بازرگانی گەورەی جەزائیر، لە چوارچێوەی دۆسێكانی گەندەڵی وڵاتەكەدایە، بەو پێیەی بن فەسیح بە بەرتیل لەلایەن بەرپرسانی پێشووی وڵاتەكەوە كارئاسانی زۆری بۆكراوە.