خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بەپێویستی دەزانێت “موسڵمانان گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان”.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە “دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەەكەدا هاتووە”داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین، کە بە وردی چاودێری نرخەکان بکەن و هاوسەنگی بازاڕەکان رابگرن”.
دهقی بهیاننامهكه:
یاننامەیەک لەمەڕ دابەزینی نرخی دراوی عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی
قال الله تعالی: (فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ) سوره النحل: 43
الحمد لله والصلاه والسلام علی سیدنا رسول الله وعلی ێله وصحبه والتابعین بإحسان لهم الی یوم الدین:
بەهۆی ئەو گۆرانکاریە گەورانەی کە بەسەر بازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت:
یەکەم: پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: (ۆتَعَاۆنُوا عَڵی الْبِرِّ ۆالتَّقْۆی ۆڵا تَعَاۆنُوا عَڵی الْإِپْمِ ۆالْعُدْۆانِ ۆاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ) سوره المائده: 2.
دووەم: دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت.
سێیەم: ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە داوا دەکەین کە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا.
چوارەم: داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین، کە بە وردی چاودێری نرخەکان بکەن و هاوسەنگی بازاڕەکان رابگرن لە پێناو هاوڵاتیان بە گشتی و کەمدەرامەتان بە تایبەتی.