سەردێر

ڕەشەبا هەڵدەكات و پلەی گەرما دادەبەزێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەمشەو ڕەشەبا ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و سبەینێ‌ پلەكانی گەرما ڕووو لە دابەزین دەكەن.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، خێرایی بای باکوری ڕۆژھەڵات لە کاتەکانی ئەمشەودا توند و چالاکتر ئەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم، بۆیە سبەینێ پلەکانی گەرما بەو ھۆکارە ٢ تا ٥ پلەی سیلیزی ڕوو لەنزمبوونەوە دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیادبوونی خێرایی با زیاتر ناوچەکانی سنوری (سلێمانی، کەرکوک، ڕاپەڕین، ڕۆژھەڵاتی ھەولێر، باکوری گەرمیان) دەگرێتەوە، كە دەگاتە خێرایی ١٥ تا ٣٠ کلیۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا.

ئاشكراشی كرد، تا پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ٥ی١ی٢٠٢١ ئەم چالاکیە بەھێزەی با بەردەوامی ئەبێت و ئەبێتە ھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.