سەردێر

بۆ یەكەمجار كەمترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لەعیراق تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار لەماوەی 6 مانگی ڕابردوودا كەمترین ژمارەی تووشبون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە لە سەرتاسەری عیراق 742 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوە كەمترین ئاستی تووشبوونە بە پەتاكە لەدوای 4ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە، كە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا وڵاتی گرتەوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەمڕۆ تەنها 5 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ئەمەش بە كەمترین ژمارە دادەنرێت لەدوای مانگی 5ی ساڵی ڕابردووەوە.

No photo description available.