خەڵك-بەشی هەواڵ
لە مەكسیك پزیشكێك دوای وەرگرتنی ڤاكسینی فایزەر لە نەخۆشخانە خەوێنرا.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستی مەكسیك ئاشكرایكردووە، پزیشكێك لە مەكسیك كە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە، تووشی تەشەنوج و تەنگەنەفەسی بووە و ئەگەری ئەوەش هەیە تووشی هەوكردنی مێشك ببێتەوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، پزیشكەكە تەمەنی 32 ساڵە و ڤاكسینی فایزەری دژە كۆرۆنای وەرگرتووە، دوای دەركەوتنی زیپكە لەسەر پێستی و تەشەنوج و كێشەی تەنگەنەفەسی دوای نیو كاتژمێر لە وەرگرتنی ڤاكسینەكە، لە بەشی چاودێری تایبەت چاودێری دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی وەرگرتنی ڤاكسینەكە دەستیپێكردووە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش تووشی هەوكردنی مێشك بووە و لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.