سەردێر

بەوێنە، لە هەولێر بێ‌ گوێدانە ڕێنماییەكان پێشوازیی لە ساڵی نوێ‌ دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاووڵاتیان لە شاری هەولێر، بەبێ‌ گوێدانە ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشداریی لە ئاهەنگەكانی پێشوازیی لە ساڵی نوێ دەكەن.

پەیامنێرمان لە شاری هەولێر پێی ڕاگەیاندین، سەڕەڕای بڕیاری قەدەغەكردنی ئاهەنگ و مەراسیم بۆ سەری ساڵ، بەڵام بۆ پێشوازی لەسەری ساڵ،  هاووڵان ڕوو لەشوێنە گشتیەكان دەكەن، ئێستاش هاووڵاتیيەكی زۆر ڕوویان لە عەنكاوە كردووە بۆ بەشداری لەپێشوازی كردن لەساڵی 2021.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر ڕایانگەیاند، هەر شوێنك ئاهەنگ وكۆبوونەی تێدا ئەنجام بدرێت بە داخستن بۆ ماوەی مانگێك و بڕی ملیۆنێك تاوەكو 5 ملیۆن دینار سزادەدرێت، ئەمەش نیگەرانی خاوەن مۆڵ و چێشتخانە و كافتریا و هۆتێلەكانی لێكەوتەوە.