سەردێر

عیراق، هێرشكرایە سەر كاروانێكی هاوپەیمانان

DIYALA, IRAQ - NOVEMBER 23: Iraq army forces and Peshmerga forces launch an US-led operation against Islamic State of Iraq and the Levant (ISIL) in Sadiye town of Diyala, Iraq on November 23, 2014. Iraqi army forces and Peshmerga regained control of Diyala's Sadiye town. (Photo by Ali Casim/Anadolu Agency/Getty Images)

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژە بە كەوتنەوەی زەرەر و زيان دەكات بە كاروانێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشووری بەغدای پایتەخت، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی یوسفیەی باشووری بەغدا، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی لۆجستی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتيدا تەقییەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە قوربانی لێنەكەوتەوە، بەڵام زیان بە بارهەڵگرەكانی كاروانەكە گەیشت”.

دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراقی لە هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا، هێرش و پەلامارەكان بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق زیادیان كردووە.