سەردێر

وتەبێژی كارەبا هەرێم؛ لەبارەی كڕین كارەبا لە توركیاوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی كارەبا هەرێم؛ لەبارەی كڕین كارەبا لە توركیاوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، بابەتی كڕینی كارەبا لە توركیا پەیوەستە بە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوانمان هەركات پێویستمان بە كارەبا هەبوو داوا لە توركیا دەكەین كارەبامان بۆ دابین بكات، دەشڵێت ،”بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 200 مێگاوات كارەبا لە توركیا دەكڕین”.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە لێداوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بابەتی كڕینی كارەبا لە توركیا پەیوەستە بە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئێمە و توركیا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 200 مێگاوات كارەبا لە توركیا دەكڕین بە جۆرێك كە ئەو كارەبایەی دەیكڕین لە توركیا لەڕووی تێچوونەوە كەمترمان لەسەر دەكەوێت ئەگەر خۆمان بەرهەمی بهێنین.

ڕاشیگەیاندووە، ماوەی مانگێكە ئامادەكاری دەكەین بۆ ئەوەی ئەو كارەبایەی لە توركیاوە دەهێنین لە رێگەی زاخۆوە بێتە ناو تۆڕی نیشتیمانی كارەبای هەرێمەوە، هاوكات بەلایەنی توركیشمان وتووە كە هەركات پێویستمان بەو بڕە كارەبایە نەما دەتوانن ئەوانیش كارەباكە ببڕن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ئێستا لەهەموو ڕووەكانەوە ئامادەن بۆ ئەوەی كارەبا لە توركیا وربگرین ئەگەر بۆ ماوەی چەند مانگێكی كەمیش بێت تا ئەوكاتەی خواستی كارەبا لەلایەن هاووڵاتییەوە كەمدەبێتەوە.