سەردێر

بە ڤیدیۆ، یەكەم وڵات لە جیهاندا پێشوازیی لە ساڵی نوێ‌ كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نیوەی شەو لە نیوزیلەندا داهات و یارییە ئاگرییەكان لە ناوچە جیاجیاكانی ئۆكڵاندی پایتەختی وڵاتەكە ئاسمانییان تەنی، بەمەش بووە یەكەم وڵات كە ئاهەنگ بە بۆنەی هاتنەبەری ساڵی نوێی 2021وە دەگێڕێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) دیمەنێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و هەنێك لایەنی ئاهەنگەكانی لە نیوزیلەندا خستەڕوو كە بە یاریی ئاگرین و لە تاوەری “سكای تاوەر” لە ئۆكڵاندی پایتەختەوە، پێشوازیی لە ساڵی نوێ‌ كرا.

نیوزیلەندا دەستیكرد بە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ساڵی نوێ‌، ئەمەش لەكاتێكدایە كە زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕێوشوێنی توندییان گرتۆتەبەر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بۆتە پەتایەكی جیهانی و زۆرێك لە وڵاتانی ناچاركردووە كەرەنتینەی تەندروستی بەسەر هاووڵاتیاندا بسەپێنن بۆ بەرگرتن لە دروستبوونی كارەساتێكی تەندروستی.

لە ساڵی 2020، یەكێك لە مەترسیدارترین ڤایرۆس كە بووە مایەی هەڕەشە لەسەر مرۆڤ سەریهەڵدا كە ئەویش ڤایرۆسی كۆرۆنایە و بووە پەتایەكی جیهانی و ژمارەی تووشبوانی 81 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و زیاتر لە 1.7 ملیۆن كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.