سەردێر

كۆر‌ونا نۆێیەكە گەیشتە چین

خەڵك- بەشی هەواڵ
چین یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار دەكات كە لە كچێكی تەمەن 23 ساڵاندا دەركەوتووە و لەم ماوەیەدا لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، چین تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوونی بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند كە كچێكی تەمەن 23 ساڵانە و لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ شەنگهای.

شارەزایان دەڵێن، جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا كە بۆ یەكەمجار لە بەریتانیا دەركەوت، بەشێوەیەكی خێراتر بڵاودەبێتەوە، ئەمەش وای لە زۆربەی وڵاتان كرد، ڕێوشوێنی توند بۆ ڕێگرتن لە گەشتكردن بۆ وڵاتەكە بگرنەبەر.

تائێستا بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی كە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا مەترسی زیاتر بێت لە (كۆڤید-19)، یان مەترسی بۆ گیانلەدەستدان زیاتر بێت.