سەردێر

ئۆتۆمبێلی گەیاندنی بێ شۆفێر لەساڵی نوێوە دەخرێتەکار

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

کۆمپانیای نورۆ، یەکەمین ئۆتۆمبێلی گەیاندنی بێ شۆفێری ڕاگەیاند، کە وا بڕیارە لەساڵی نوێوە لەکالیفۆڕنیا بخرێتەکار.

پێشتر لە مانگی نیساندا ئۆتۆمبیلەکانی ئاڕ 2 ، کە ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرن، لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا تاقیکرانەوە.

 

ئەم ئۆتۆمبێلانە خێراییەکانیان سنووردارە، بەجۆرێک لەکەشوهەوای ئاساییدا  لەتوانایدا هەیە 35 میل لە کاتژمێرێکدا واتە (56کم/کاتژمێر) ببڕێت.

 

ستیڤ گۆردۆن، بەڕێوەبەری بەشی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، ئەم بڕیارەی دراوە، نیشانەیەکی گرنگە لەپەرەسەندنی ئۆتۆمبێلە بێ شۆفێرەکان لەکالیفۆڕنیا و بەردەوامدەبن لەپاراستنی ئەو ئۆتۆمبێلانە.

 

کۆمپانیای نورۆ لەلایەن دوو ئەندازیاری پێشووی گووگڵەوە دامەزراوە و لەلایەن کۆمپانیای سۆفتبانکی ژاپۆنی پاڵپشتی دەکرێت.

 

R2 ڕادار و وێنەگرتنی گەرمی و کامێرای 360 پلە بەکار دەهێنێت بۆ ئاراستەکردنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکە.

 

ئۆتۆمبێلەکە چوارچێوەیەکی هێلکەیی هەیە، کە لە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانی ئەمریکا بچووکترە، هەروەها دوو بەشی بۆ گەیاندنەکان هەیە، بەکۆدی ئەو کەسە دەکرێتەوە، کە کاڵاکەی بۆ نێردراوە.