سەردێر

پاشای بیابان

خەڵك- ئامەد حەسەن

لە ماوەی چوار دەیەدا موعەمەر محەمەد عەبدولسەلام ئەبو منیار قەزافی دەسەڵاتی لیبیای بەدەستەوە بوو، لە چوارچێوەیدا دەستی گرت بەسەر سامان و دەسەڵاتدا كە سنورەكانی لیبیای بڕی، زیاتر لە قەیران و ململانێیەكی دروستكرد بۆ دەرەوەی سنور لە زۆر وڵات و هەرێم و كیشوەر.

قەزافی لە 7ی حوزەیرانی 1942 لە شاری سێرت لەدایكبووە و هەر لەوێش ژیانی كۆتایی پێهات.

جولەكە بووە

بەپێی میدیای ئیسرائیلی بنەڕەتی رەگەزی قەزافی دەگەڕێتەوە بۆ جولەكە لە داپیرەیەوە كە داپیرەی جولەكە بووە.

ناوبراو چادرێكی لە بیابانی سێرت هەڵدابوو، زۆرینەی كاتەكانی لەوێ بەسەر دەبرد، لەوێ پێشوازی لە میوانەكانی دەكرد و كۆنگرەكانی دەبەست، بە سەعات قسەی دەكرد لەسەر فەلسەفە و بیروبۆچونەكانی لەسەر جیهان، تەنانەت بە فڕۆكەكەی چادرەكەی دەگواستەوە بۆ نێوەندە گەورە جیهانییەكان كە بانگێشت دەكرا لەوێ دەچوە ناوی.

میوانەكانی قەزافی شەوی مەترسیداریان بەسەر دەبرد كاتێك لای دەمانەوە لە بێدەنگی شەودا، كاتێكیش قەزافی كۆمەڵێك پرۆتۆكۆڵی نامۆی بەسەردا دەسەپاندن لە دابەزین بۆ خێوەتێك لە شێوەی هۆتیلی پێنج ئەستێرە.

پاشای بیابان

ئەو پاشای دەشت و بیابان بوو، زۆر جار دەیگوت ئەو رێبەری شۆڕشە، هەژارە خاوەنی هیچ نییە جگە لە خێوەتێك، لەگەڵ تفەنگەكەی.

قەزافی لە سەرەتای منداڵیدا لەبارەی ئاینی ئیسلامەوە هەندێك وانەی خوێندووە و دواتر گواستویەتیەوە بۆ سیستمی سەربازی پێش ئەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی بزوتنەوەی ئەفسەرانی یەكگرتووی رزگاریخواز دابمەزرێنێت كە سیستمی پاشاییان روخاند.

حكومەتەكەی ئیدریس سنوسی لە 1969 لە كودێتایەكی سەربازیدا روخا كە بزوتنەوەی ئەفسەرە رزگاریخوازەكان سەركردایەتیان كرد.

ئەم گەنجە چوە سەر دەسەڵات لەسەر پشتی زرێپۆش و دەستی بەسەر لیبیادا گرت بۆ ماوەی چوار دەیە كە تێیدا نە یەكسانی و نە دیموكراسی هەبوو، دواتر بووە دەوڵەتێكی نەوتی كاریگەر بۆ راكێشانی كرێكاری بیانی لە سەرانسەری جیهانەوە.

سیستمی جەماوەریی

بۆچونەكانی قەزافی تا ئێستا مشتومڕی لەسەرە لە رایگشتی جیهاندا، بەتایبەت روانینە جەماوەرییەكەی كە دەیگوت سیستمی دەسەڵاتەكەی نە پاشایی نە كۆمارییە، بەڵكو جەماوەرییە، جەماوەر بۆ خۆیەتی، ئەو نە سەرۆكە، نە حاكمە، بەڵكو گەل حكومی خۆی دەكات لە رێگای كۆنگرە میلییەكانەوە كە سەرچاوەی یاسادانان و لیژنە شۆڕشگێڕەكانە كە دەسەڵاتی جێبەجێكردنە.

قەزافی سەرجەم جومگەكانی دەسەڵاتی لە نفوز و سامان و بیری سیاسی لە دەستی خۆی و بەشێكی كەمیشی لە دەستی بنەماڵەكەیدا كۆكردەوە.

كتێبی سەوز

ئەو بیروبۆچونەكانی لەكتێبێكدا كۆكردەوە كە بە كتێبی سەوز ناسرا، دواتر بە فەڕمی بووە دەستوری لیبیا.

لە 2ی ئاداری 1977 سیستم كرایە دەسەڵاتی فراوانی گەل، خەڵك بەشدار دەبن لە دەسەڵات و سامان و چەك، بەڵام ئەوانە بۆ گەلی لیبی نەهاتنە دی تا لێی راپەڕین لە 2011 لەسەر كۆكردنەوەی هەموو شتێك لە دەستی خۆی و بنەماڵەكەی.

لە سەرەتای ساڵانی یەكەمی دەسەڵاتیدا جۆرێك لە جۆرەكان یەكگرتوویی لەگەڵ سیستمی ناسری لە میسر تاقیكردەوە، كە لیبیا و سودان و میسر رێككەوتن لە 1969.

قەزافی ئامانجی یەكگرتن نەبوو هێندەی بە دوای خەونی یەكگرتووی عەرەبەكانەوە بوو بۆ دانیشتنی لەسەر تەختی پاشایی و رێبەری.

قەزافی و شەڕی خۆرئاواییەكان

لە قۆناغێكی تردا قەزافی شەڕێكی میدیایی لە دژی خۆرئاوا بەرپا كرد، پشتیوانی یاخیبوەكانی ئیرلەندای دەكرد تۆمەتباركرا بە خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئەمریكی لەسەر گوندی لۆكەربی لە ئەسكۆتلەندا لە 1988 كە بووەهۆی كوژرانی 256 كەس.

بەمهۆیەوە ئەمریكا سزای ئابوری بەسەر لیبیادا سەپاند بۆ چەند ساڵێك دواتر تا قەزافی سازشی كرد تۆمەتبارەكانی رادەستی دادگای لاهای كردن ئەوانیش عەبدولباست مقرحی كە سزای هەمیشەیی بۆ دەركرا، ئەمین فەحیمە كە بێتاوان دەرچوو، لەگەڵ قەرەبوكردنەوەی قوربانیانی رووداوەكە بە بڕی 2.7 ملیار دۆلار.

هاوڕێی بەرلسكۆنی و ساركوزى بوو

قەزافی لەگەڵ شەڕەكەی لە دژی ئیمپریالیزی خۆرئاوایی هاوپەیمانێكی سیاسی بەهێزی سەرمایەداری ئیتالی سیلڤیۆ بەرلسكۆنی بووە، پشتیوانێكی سەرەكی سەرۆكی پێشووی فەرەنسا نیكۆلا ساركۆزی بووە.

قەزافی لە ماوەی 42 ساڵ حكومیدا چەندین دۆسێی گرتن و كوشتن و لەناوبردن و بێسەروشوێن هەن، بەڵام لە هەموویان خراپتر دەیان چیرۆكی سێكسی قەزافین لەگەڵ كچە گەنجەكان و سوپا ژنانییەكەی، كە پاسەوانی تایبەتی خۆی بوون.

لە 17ی شوباتی 2011 خەڵكێكی زۆر لە قەزافی راپەڕین، بەڵام ئەو بە سەركوتكردن و توندوتیژی وەڵامی دانەوە ناوی بە جرج بردن، بەڵام ئەو جرجانە توانیان بەردەوام بن لە ركابەرییەكەیان لەگەڵ قەزافی تا پشتیوانی نێودەوڵەتییان بۆ دروستبوو، توانیان تاك رێبەری وڵاتەكەیان بڕوخێنن و بەوەش نەوەستان قەزافییان لە زێرابێكدا دەرهێنا و بەشێوازێكی ناشیرین كوژرا و كۆتایی بە دەسەڵاتە 40 ساڵییەكەی هێنرا.
سەرچاوە/ الجزیرە