سەردێر

ئەو سەرۆكانەی لە 2020 كۆچی دواییان كرد

ئەو سەرۆكانەی لە 2020 كۆچی دواییان كرد

خەڵك- ئامەد حەسەن

لە 2020 دا ژمارەیەك سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی كۆچی دواییان كرد كە بەشێكیان بەهۆی كۆرۆناوە بووە بەشێكی دیكەیان بەهۆی نەخۆشی و بەشێكی دیكەشیان بەهۆی تەمەنەوە بووە.

لە 25ی شوبات حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشووتری میسر لە تەمەنی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد كە لە ساڵی 1981وە لە دوای ئەنوەر سادات چووبووە سەر كورسی سەرۆكایەتی تا خۆپیشاندانەكانی بەهاری عەرەبی لە 2011.

لە 29ی ئەیلول ئەمیری كوێت شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەمیری كوێت دوای ماوەیەكی زۆر لە نەخۆشی و مانەوەی لە تەموزەوە لە ژێر چارەسەر لە نەخۆشخانە لە ئەمریكا لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد كە لە 2006وە بووە ئەمیری وڵات دوای شێخ سەعد عەبدوڵڵا سالم سەباح.

لە 24ی تەموز سەرۆكی پێشووی تانزانیا بنجەمین مكاپا لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد كە لە 1995 بۆ 2005 سەرۆك بووە.

لە 2ی ئەیلول سەرۆكی پێشووی كینیا دانیێڵ ئەراپ مۆ لە تەمەنی 95 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد كە لە 1978 بووە سەرۆك بۆ ماوەی 24 ساڵ.

لە 25ی ئەیلول لە تەمەنی 83 ساڵێدا سەرۆكی پێشووتری مالی تراور موسا لە باماكۆ كۆچی دوایی كرد ئەو لە 1968 تا 1991 سەرۆك بوو.

سەرۆكی پێشووی مالی ئەمادۆ تۆمانی لە تەمەنی 72 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی توركیا كۆچی دوایی كرد.

لە 12ی نۆڤەمبەر سەرۆكی پێشووتری گانا جێری جۆن راولینگ لە تەمەنی 73 ساڵیدا دوای 20 ساڵ دەسەڵات كۆچی دوایی كرد.

لە 2ی كانوونی یەكەم سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا ڤالیری جیسكار دیستان لە تەمەنی 94 ساڵیدا بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ئەو سەرۆك بوو لە 1974 تا 1981.

لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە 6ی كانوونی یەكەم سەرۆكی پێشووی ئۆرۆگوای تەبەر ڤازكویز كۆچی دوایی كرد كە سەرۆك بووە لە 2005 تا 2010.

لە 17ی كانوونی یەكەم سەرۆكی پێشووتری بۆڕۆندی پایر نكورونزیزا لە تەمەنی 71 ساڵیدا بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد ئەو لە دوای كۆدێتا لە 1987 هاتە دەسەڵات و لە 1993 یەكەم هەڵبژاردنی دۆڕان.