سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم بۆ نزمترین ئاست دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 901 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1547 كەسیش چاكبوونەتەوە و 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 هەزار و 144 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 901 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و كەركوك بوون، هەروەها لە سلێمانی 40 و هەولێر 16 و دهۆك 67 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1547 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.