سەردێر

44 هەزار دۆلار بۆ شۆرینی فەرشەكانی كۆشكی سپی خەرج دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بایدن دەیەوێت دەیان هەزار دۆلار بۆ شۆردنی فەرشەكانی كۆشكی سپی خەرج بكات.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بەنیازە دەیان هەزار دۆلار بۆ شۆردنی فەرشەكانی كۆشكی سپی خەرج بكات و توندترین ڕێوشوێنی ئەمنیش پێش مەراسیمی ئاهەنگی سەرۆكایەتی بەپێی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا جێبەجێ بكات.
بەپێی زانیارییەكانی TMZ، شۆرین و پاككردنەوەی كۆشكی سپی بۆ سەرۆكی نوێی ئەمریكا 44 هەزار دۆلار خەرجی پێویستە، تاكو ئێستاش دیار نییە فەرشی تەواوی 132 ژوورەكەی كۆشكی سپی دەشۆردرێن یاخود تەنها بەشێكیان.
پێشتر جۆ بایدن داوای كردبوو لە كۆتاییەكانی مانگی كانونی یەكەم كۆشكی سپی بە تەواوەتی پاك بكرێتەوە، ڕۆژنامەنووسانیش بە پێكەنینەوە پێیانوت، هەر كەس بیەوێت لە كۆتاییەكانی مانگی كانونی دووەم سەردانی بایدن بكات دەبێت پێڵاوەكانی لابەرێت.