سەردێر

پۆلیسی سلێمانی؛ لەسەر ئازاردانی (حەمە گیان) هۆشداری دەدات

پۆلیسی سلێمانی؛ لەسەر ئازاردانی (حەمە گیان) هۆشداری دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمار ڤیدیۆییەی ، كە لەلایەن چەند كەسێكەوە حەمەگیان بە سەگ دەترسێنن مێژووەكەی بۆ دووساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە، كە بەهیچ شێوەك ڕێگە بەكارێكی لەو شێوەیە و دووبارەبوونەوەی نادەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا چەند كەسێك (حەمە گیان) بەسەگ دەترسێنن ، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بنكەی پۆلیسی سەرای ڕاسپارد، كە بەپەلە لێكۆڵینەوە لەكات و شوێنی تۆماركردنی گرتە ڤیدیۆیەكەدا بكەن.
ڕاشیگەیاندووە، دوای لێكۆڵینەوەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دەركەوت، كە تۆماركردنی ئەو گرتەیە كۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە، كە بەھیچ شێوەك ڕێگە بەكارێكی لەو شێوەیەو دوبارەبونەوەی نادەن كە لەدژی (حەمە گیان) و ھەر كەسێكی دیكە بكرێت.