خەڵک – بەشی هەواڵ
مستەفا کازمی، سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات بەمەبەستی کاراکردنی میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و پڕۆسەی هەڵبژاردن.
میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق مستەفا کازمی، سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکی فراوان دەکات، کە پێکهاتووە لە ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی دەستە سەربەخۆکان و دەزگا ئەمنییەکان و بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
مەبەست لەکۆبوونەوەکە کاراکردنی میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و پڕۆسەی هەڵبژاردن.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە لەساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت.