سەردێر

ئیسرائیل دوای ئاشتكردنەوەی عەرەبەكان چاوەڕێی كورد دەكات؟

خەڵك

كوردەكان و ئیسرائیل پێش چەندین ساڵ دووژمنێكیان هەبوو، بەڵام ئەمڕۆ كوردەكان بە گرنگیەوە لە ئاشتبوونەوەی خێرای دەوڵەتی جولەكە و دوژمنە مێژوییەكەیان لە وڵاتانی عەرەبی دەڕوانن.

هەریەكە لە ئیمارات، بەحرێن، سودان، مەغریب رێككەوتنی ئاشتبوونەوەیان بە چاودێری ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاند.

زۆر جار كوردەكان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار كراون بەتایبەت لەكاتی هەوڵدان بۆ سەربەخۆیی لە ریفراندۆمەكەی 2017، بەتایبەت كە لە كەرنەڤاڵەكاندا ئاڵای ئیسرائیلی دەردەكەوت.

حمدات نەجات تەمەن 38 ساڵ مامۆستای زمانی ئینلگیزی لە هەولێر، وتی: ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن عەرەبەكانەوە كارێكی باشە.

وتیشی: پەیوەندییەكی هاوسۆزی لەنێوان كوردو جولەكەدا هەیە بەهۆی ئەو ستەمانەی لێمانكراوە.

كوردەكان زیاتر لە 30 ملیۆن كەسن دابەشبوون بەسەر عێراق و ئێران و سوریا و توركیادا، ماوەی زیاتر لە 100 ساڵە داوای سەربەخۆیی دەكەن.

جولەكەكانیش دەیانناڵاند تا هەوڵەكانیان سەركەوتوو بوو لە دروستكردنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە 1948.

لەگەڵ فراوانبوونی دوژمنایەتی نێوان عەرەب و ئیسرائیل، ئەم دەوڵەتە ساوایە هەوڵی دروستكردنی پەیوەندی دا لەگەڵ گروپە ناعەرەبییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە كوردەكانی عێراق كە دوژمنایەتیان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەغدا هەبوو.

ئیسرائیل كاریكرد بۆ دابینكردنی پشتیوانی مرۆیی و سەربازی بۆ كوردە زیانبارەكان لە هەڵمەتی سەدام حسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق لە باكوری وڵات لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەكانی سەدەی رابردوودا.

لە ماوەی نزیكەی نیو سەدەدا زۆرینەی جولەكەكان عێراقیان چۆڵكرد بەهۆی ترسیان لە ململانێ و كێشەكانی عێراق لە رێگەی ناوچەی كوردییەوە بۆ ئیسرائیل.

ئیسرائیل پشتیوانی لە ریفراندۆمی 2017 كرد، لەگەڵ دژایەتی ئەمریكای پشتیوانی كورد و ئیسرائیل.

چالاكەوانی كوردی نەبەز رەشاد بەشدار لە كەمپینەكانی ریفراندۆم لە بارەی رەخنەی هاوڕێ عەرەبەكان كە دەیانوت ئیسرائیلی دووەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەكرێت و ئێستاش خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاشت دەبنەوە، وتی: تەواو دووڕووییە، بەڵام هیوادارم سەقامگیری بۆ ناوچەكە بێنێت.

وتیشی: وەك كورد هەست بە هیوا دەكەین كە دەوڵەتێك لە دایك دەبێت و دانی پێدا دەنرێت، ئەوە هیوامان پێ دەدات كە كوردیش دەوڵەتیان هەبێت.

كوردەكانی عێراق ئێستا لە ژێر سیستمی حكومی خۆبەڕێوەبەری دەژین، هێزی ئەمنی خۆیان هەیە، سنورەكانیان بەڕێوەدەبەن لەگەڵ ئێران و توركیا و سوریا.

رێبوار بابكەیی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە پەرلەمانی كوردستان وتی: لەسەر عێراق پێویستە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە بۆ زیاتركردنی ئاشتی لە ناوچەكە.

وتیشی: ئیسرائیل وەك دەوڵەتێكی پێشكەوتوو لە بواری توێژینەوەی زانستی و تەكنەلۆژی دەتوانێت یارمەتی وڵاتانی عەرەبی بدات لە توێژینەوەی زانستی و ئەكادیمی و ئاڵوگۆڕی پرۆگرام، بەڵام هەرێمی كوردستان ناتوانێت بە تەنها ئەوە بكات، ئەو بڕیارە پەیوەندی بە سیاسەتی دەرەكی حكومەتی ناوەندییەوە هەیە.

رونیشیكردەوە لە كاتی كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە بەغدا كونسوڵخانەی ئیسرائیل بۆ رۆژی دواتر لە هەولێر دەكرێتەوە.

هیوا عوسمان شرۆڤەكاری سیاسی وتی: نزیكبونەوەی ئیسرائیل و كورد دوورە سەرباری بوونی پاشخانی مێژوویی، چونكە ئیسرائیل خۆی گرنگ نییە بەلای كوردەوە ئەمڕۆ، ئەوان هەوڵدەدەن بۆ نزیكبونەوە لێی لە پێناو پەیوەندی لەگەڵ هێزی گەورە كە ئەمریكایە.

رونیشیكردەوە ئەمریكا ئەمڕۆ لە هەولێر هەیە، كوردەكان پێویستیان بە نێوەندگیر نییە، بۆیە پێویستیان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد بە پێچەوانەی بەحرێن و ئیمارات لەسەر كوردە كە پارێزگاری لە هاوسەنگی هەستیاری پەیوەندی لەگەڵ ئەنقەرە و تاران بكات كە نفوزی گرنگیان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردی لە عێراق هەیە، كە دژی بیرۆكەی سەربەخۆیی و ئاشتبونەوەن لەگەڵ ئیسرائیل.

توێژەر لە پەیمانگای واشنتن بۆ رۆژهەڵاتی نزیك بیلال وەهاب دەڵێت: ئیسرائیل بونی پەیوەندی لەگەڵ كورد بە گرنگی كەمترەوە سەیر دەكات بەراورد بەو دەستكەوتە دبلۆماسیانەی بەدەستی هێناون.

وتیشی: لە دوای ئیمارات و بەحرێن و سودان ئیسرائیل چاوی لە سعودیەیە نەك كوردەكان، باشترین پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە رابردوو بوو، نەك ئایندە.

سەرچاوە/ فڕانس پرێس