سەردێر

وشکەساڵی “ئیمپراتۆریەتییەکی نهێنی” لە عێراق ئاشکرادەکات

شوێنەوارناسانی کورد و ئەڵمانی کنەپشکنینیان بۆ کردووە

خەڵک

بەهۆی ئەو بی ئاوی و وشکەساڵییەی عێراقی گرتووەتەوە، شاری زاخیکۆ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی میتان 3400 پێش زایین، لە نێو دەریاچەی بەنداوی موسڵ دۆزرایەوە.

ناوەندی ئیمپراتۆریەتی میتانی

شاری زاخیکۆ شارێکی دێرینە، بەو پێیەی ناوەندێکی گرنگی ئیمپراتۆریەتی میتانی بووە ناوی شارەکە، لە دەقەکانی بابلیدا هاتووە، میتانییەکان لە سەردەمی حوکمڕانی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا 3400 ساڵ پێش ئێستا زاخیکۆیان دروستکردووە.

هەڵکۆڵین و دیکۆمێنتکردن

دوای دەرکەوتنی تایبەتمەندییەکانی ئەو شارە دێرینە، شوێنەوارناسەکان دەستیان کرد بە هەڵکۆڵین، بە مەبەستی بەڵگەنامەکردنی زۆرترین نهێنییەکانی ئەم شارە پێش ئەوەی جارێکی دیکە لافاو یان زۆربوونی ئاوە بیشارێتەوە.

پێشبڕکێ لەگەڵ کاتدا

شاری زاخیکۆ بۆ دەیان ساڵ لە ژێر ئاودا لە بەنداوی موسڵ لەسەر ڕووباری دیجلە ماوەتەوە، لەگەڵ دۆزینەوەی، شوێنەوارناسانی ئەڵمانی و کوردی لە پێشبڕکێدا بوون لەگەڵ کاتدا بۆ بەڵگەنامەکردنی شارە دێرینەکە پێش ئەوەی جارێکی دیکە ئاستی ئاو بەرزبێتەوە.

ئاشکراکردنی نهێنیەکانی ئیمپراتۆریەتی میتانی

شوێنەوارناسی ئەڵمانی ئیڤانا پۆلیتز جەخت لەسەر گرنگی دۆزینەوەی نوێی شاری زاخیکۆ دەکاتەوە بە مەبەستی زانینی نهێنییەکانی ئیمپراتۆریەتی میتانی کە هەندێک جار بە شانشینی فەرامۆشکراو یان نهێنی ناودەبرێت، کە لە ناوەڕاستی هەزارەی پێش زایین قۆناغی گەشەسەندنی بووە.

تابلۆی گڵینی ژێرئاوکەوتوو

شوێنەوارناسان پێنج گڵێنەی قوڕین و 100 تابلۆی قوڕینی مێخییان دۆزیوەتەوە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نێوەندی دەسەڵاتی ئاشووری.

دۆزینەوەیەکی لەم شێوەیە وەک شوێنەوارناسان دەڵێن، موعجیزەیەک بوو، چونکە ئەو تابلۆیانەی کە لە گڵی نەسوتاو دروستکرابوون لە دۆخێکی نوێدا ماونەتەوە، هەرچەندە ساڵانێکە ژێرئاو کەوتوون.

تابلۆی بزماری.. ئاشووری

نووسینی بزماری یەکێکە لە کۆنترین شێوە نووسینەکان کە مرۆڤایەتی پێی ئاشنایە، لەئیستادا ئەو دەقە نزماریانەی کە تیمی توێژینەوەکە دۆزیویانەتەوە خەریکی پشتڕاستکردنەوەیانن.

توێژەران هیوادارن ئەم تابلۆیانە یارمەتیدەر بن لە ئاشکراکردنی زانیاری دەربارەی کۆتایی هاتنی سەردەمی میتانیەکان و دەستپێکردنی دەسەڵاتی ئاشوورییەکان لە ناوچەکەدا.

پاراستنی شارەکە

توێژەران شوێنەکەیان داپۆشیوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لێبکەن تا کاتێک جارێکی دیکە ئاستی ئاو زۆر بوو یان لافاو کەوتەوە پارێزراوبێت، ئەمەش لەڕاستیدا ڕوویدا، چونکە ئێستا شوێنەکە بەتەواوی ژێرئاوکەوتووە.

توێژەران هیوادارن ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەگیرێنەبەر یارمەتیدەر بن بۆ پاراستنی هەر دۆزینەوەیەکی دیکە کە هێشتا لە ژێر داروپەردووەکاندا شاراوەتەوە.

وشکەساڵی ئاسەوارەکانی عێراق ئاشکرا دەکات

لە ساڵی 2019دا پاشەکشەی ئاوی بەنداوی موسڵ بووە هۆی دۆزینەوەیەکی شوێنەواریی گەورە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی میتانی، کە تیایدا تیمێک لە شوێنەوارناسانی ئەڵمانی و عێراقی توانیان کۆشکێکیان بدۆزنەوە کە تەمەنی 3400 ساڵە.

وشکەساڵی… هۆڕاوەکان دەخاتە مەترسی

وشکەساڵییەکی سەخت عێراقی گرتووەتەوە، کە بووە هۆی وشکبوونەوەی ژمارەیەک دەریاچە و دابەزینی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بۆ ئاستێکی پێوانەیی.

وشکەساڵی مەترسی لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس دروستکردووە، بەتایبەت دانیشتوانی ناوچە هۆڕاوییەکان لە باشووری عێراق.

بەنداوی مەکحول….ژینگەیەکی نیگەران

بەهۆی ئەوەی عێراق بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان دەستیان کردووە بە بیرکردنەوە لە دامەزراندنی چەند بەنداوێک کە گرنگترینیان بەنداوی مەکحول کە بڕیارە لە پارێزگای سەڵاحەدین دروست بکرێت، بەڵام بەنداوەکە سەرەڕای سوودە زۆرەکانی، ڕەنگە کارەساتی ژینگەیی و مرۆیی لێبکەوێتەوە.

سەرچاوە ؛ DW