سەردێر

هۆتێل فەرەح،یەكەم میوانخانەو هۆتێلی دێرینی شاری سلێمانی

خەڵک

ئەم جێگە ناوازەیە مێژووەكەی بۆ نزیكەی 100 ساڵ دەگەڕێتەوە.
هۆتێل فەرەح دەكەوێتە سەر شەقامی مەولەوی ناوجەرگەی بازاڕی شاری سلێمانی.
لە دوو نهۆم پێكدێت، نهۆمی ژێرەوە لەچەند دوكانێكی میوەفرۆشی و چێشتخانەیەك پێكدێت و نهۆمی سەرەوەش مۆزەخانەیەك لەخۆدەگرێت.
لە ناو مۆزەخانەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی مێژوویی پارێزراون و رۆژانەگەشتیاربۆ تەماشاکردنیان، سەردانی دەکەن  .

هۆتێل فەرەح ساڵی ۱۹۳۱ ـ ۱۹۳۳ دروست کراوە لە لایەن حاجی تۆفیق باوکی دکتۆر جەمال نەبەز و حاجی سەعید کە شەریکی بوو.
وەستای هۆتێل فەرەح یەکێک بووە لە هەرە وەستا شارەزاکانی سەردەمی خۆی ئەویش وەستا مەردان کوڕی وەستا ئەحمەدە کە لە ساڵی ۱۹۷۵ وەفاتی کردووە.
کاری دارتاشی هۆتێل فەرەح لە لایەن (وەستا عزەت ئیسماعیل ئیخوان )ەوە بووە کە دارتاشێکی لێهاتووی کەرکوک بووە کە هۆتێلەکەی ڕازاندۆتەوە.
ساڵی ۲٠٠۵ کراوە بە موڵکی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی و جارێکی دیکە لە ساڵی ۲٠۱۳ بۆ ۲٠۱۵ لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی نوێکراوەتەوە.

فۆتۆ ڕاپۆرت ـ شۆڕش وەهبی