سەردێر

دێری رەبان هورمزد

 

لە ناحیەی ئەلقووش لە دەشتی نەینەوا لە سنووری پارێزگای موسڵ، دێری رەبان هورمزدی کریستیانەکان هەیە ,ئەو دێرە 365 دەرگای هەیە وەک ئاماژەیەک بۆ رۆژەکانی ساڵ.

🔹رەبان هورموزد یەکێکە لە دێرە مێژوویی و بەناوبانگەکانی جیهانی مەسیحییەت کە لە نزیکەی ١٥٠٠ ساڵ لەمەو پێش.
واتا لە نێوان ساڵەکانی ی٦٢٨_٦٤٨ زایینی بۆ کەسایەتییەکی ئایینی بە ناوی “هورموز”د درووستبووە و دەکەوێتە دوو کیلۆمەتری شاری ئەلقوش.

🔹هورموزد کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری شیرازە لە وڵاتی ئێران،لە تەمەنی بیست ساڵی خانەوادەکەی بە جێهێشت و بەرەو ئیسراییل ڕۆیشت و ، گەیشتە شاری “هالان” لەوێ لەگەڵ سێ ڕاهیبی دیکە ئاشنا بوو ولەگەڵ ئەوان بەرەو دێری بارایتا ڕۆیشت بەڵام پاش ماوەیەک دێری باریتاشی بە جێهێشت و لە ناو دڵی چیایەک سەرقاڵی بە جێ گەیاندنی ئەرکە ئایینییەکانی بوو، لێرەوە لە پاش روودانی چەندین رووداو و سەفەری جیاواز و مانەوە لە چەند دێرێک،پاشان بەرەو رەبان هورموزد بەرەو چیای ئەلقوش دەڕوات و لەوێ خەڵک زۆر بە گەرمی پێشوازی لێدەکەن و گفتی ئەوەی پێدەدەن کە هاوکاری بن بۆ درووستکردنی دێرێک.
🔹لە ساڵی ١٣٩٣ کاتێک تیموری لەنگ بەرەو ناوچەکانی ئێران و میزۆپۆتامیا هێرش دەکات، دەستی ئەم لەشکەرە خوێنمژە دەگاتە دێری رەبان هورموزد و زۆربەی راهیبەکان دەکوژرێن و ئەوانەی دیکەشی ناچار دەکرێن دێرەکە بەجێ بهێڵن.
🔹هەروەها لە سەردەمی “نادر شای ئەفشار” هەم دیس ئەم دێرە تووشی پەلامار و کوشتاری زۆر بووە، بەڵام کۆتا چۆل کردن و بە جێهیشتنی دێری رەبان هورموزد لە ساڵی ١٩٦٠ بوو لەگەڵ شۆڕشی گەلی کورد کە بوو بە هۆی بەجێهێشتنی ئەم دێرە هەتا ساڵی ١٩٧٥.
🔹جگه‌ له‌ گۆڕی ره‌بان هورمزد، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گۆڕی ره‌بەنه‌كان له‌ناو دێره‌كه‌دا هه‌ن كه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی خۆیان له‌ناو دێره‌كه‌دا خواپه‌رستییان كردووه‌ و هه‌ر له‌وێ مردوون و نێژراون.
🔹دێر و که‌نیسه‌کان له‌ ناحیه‌ی ئه‌لقوش له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، جگه‌ له‌ شوێنێک بۆ خواپه‌رستیی و نزاکردن، بوونه‌ته‌ شوێنی گرنگی گه‌شتیاریی. ساڵانه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ گه‌شتیارانی ناوخۆی کوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌ره‌وش سه‌ردانی ده‌که‌ن.

فۆتۆ ڕاپۆرت ـ شۆڕش وەهبی