سەردێر

 مارمەتی، ئەو کڵیسایەی لە سەدەی 4ی زاینییەوە بوونی هەیە

خەڵک

کڵێسا، یان  دێری مارمەتی- ئەلقوش، دەکەوێتە سەر چیای ئەلعەلفەف یان مەقبال لە نزیک شاری موسڵی باکووری عێراق و یەکێکە لەشوێنە گەشتیارییە سەرەکیەکان.
ئەم کڵێسایە، لە کۆتاییەکانی سەدەی 4ی زاینی، بە هاوکاری سەنحاریبی پاشا لەلایەن قەشە مار مات بنیاتنراوە .
شوێنی نیشتەجێبوونی ڕەبەنەکان لەخۆدەگرێت ، کە بە دیوارێکی گەورە دەورەدراوە.
دێری (مارمەتی) لە ساڵی ۳٦۳ زایینی دروستکراوە کە تەمەنی دەبێتە ۱٦٥٥ ساڵ .
لە سەر چیایەک دروستکراوە کە پرە لە دیمەنی سەیرو سەمەرە و چێژێکی زۆر بە گەشتیارانی دەبەخشێت.
شوێنی مارمەتی، دەورە دراوە بە شارێکی وێرانبووی زۆر کۆن کە پڕە لە ئەشکەوت و کانی و ئاو.
زۆربەی قەشە هەرەگەورەکانی موسڵی پێش سەدەها ساڵ لەم دێرەدا نێژراون کە هێشتا گۆڕەکانیان ماون.

فۆتۆ ڕاپۆرت ـ شۆڕش وەهبی