سەردێر

مزگەوتی گەورەی خورماڵ، مزگەوتی دەوری ئەسحابان

خەڵک

خورماڵ شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە، سەر بە  پارێزگای ھەڵەبجە، لە(٧٠) کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی دایە.

خورماڵ ناوەندی ناحیەی خورماڵە و لە دەشتی شارەزوور و نزیک بە ناوچەی ھەورامان دایە.

ناحیەی خورماڵ، لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٨٬٦٢٨ کەس بووە.

مزگەوتی گەورەی خورماڵ، یەکێکە لە مزگەوتە دێرینەکانی کوردستان و ناوچەکە، دەکەوێتە ناحیەی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەم مزگەوتە یەکێکە لە ڕووە دیارەکانی ئەم ناوچەیەیە و تا ئێستا هەشت جار نۆژەنکراوەتەوە، بەڵام ئاوەدانی پێوە دیار نییە.

مێژووی دروستبوونی مزگەوت و منارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی  فتوحاتی ئیسلام لە ناوچەکەدا  و یەکەم نۆژەنکردنەوەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حەسنەویەکان ساڵی ( ۹۵۹ ـ ۱٠۱۵ )ز.

منارەی مزگەوتەکە، کە کەوتوەتە ناو حەوشەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ، بەرزییەکەی( ١٢) مەترە و لە ٨ لا پێکھاتووە و زۆرێک لەلاکانی لە ٤-٥ چین لەخشت پێکھاتووە و لەڕووی دەرەوەیشەوە تا کۆتایی منارەکە لە ٥٤ چین خشت پێکھاتووە.

ئەم منارەیە لەسەر دەروازەی مزگەوتەکە دروستکراوە کە بەشی زۆری ئەم دەروازەیە ڕووخاوە و تەنھا چەند شوێنکی کەمی ماوەتەوە .

لە ساڵی ۱۹۳۳ مەلیک فەیسەڵی یەکەم، بەمەستی سەردانی شێخ حیسامەدین سەردانی ئەم مزگەوتەی کردووە.

هەرەوها پیرەمێردی شاعیر، لە ساڵی ۱۹٤۱ سەردانی ئەم مزگەوتەی کردوە شیعرێکیشی بە سەردا ووتوە، کە دەفەرموێت؛

دەوری ئەسحابان سێ مزگەوت کران

یەکەم لە نگڵ دووەم لەکرمان

سێیەم لە خورماڵ سەرچاوەی کوردان.

مزگەوتێک کە مێژوویەکی وا دیار و گەورەی هەبێت جێی داخە کە بەم جۆرە دەبینرێت و وەک پێویست ڕووی ئاوەدانی و نۆژەنکاری تێدا دیار نییە، دەکرا ئەم مزگەوتە بکرایە بە جێیەکی گەشتیاری تا لەهەموو ناوچەیەکەوە سەردانی بکرایە.

ئامادەکردن و فۆتۆ؛ شۆڕش وەهبی



هەلبژاردە

گرنگترینەکان