سەردێر

نەورۆڵی… شیوی خۆشبەختی

خەڵک

ئەدمۆنز، ئەفسەری باڵای ئینگڵیز له یاداشتەکەیدا بەم جۆرە وەسفی ناوچەی نەوڕۆڵی دەکات و دەڵێت؛ لە بەیانییەکی بەهاری ساڵی  ١٩٢٢ لە گەڵ دەستەیەک  چاودێر هەڵەبجەمان جێهێشت لە سێ مایلی شار توشی دەشتێکی سەوزو جوان و بەرتەسک بووین کە نزیکەی دوو مایل درێژ بوو مایلێک پان بوو.

گوندی (گوندە) لە ناوەڕاستی ئەو دەشتە بوو، چەند گوندێکی دیکەی سەر بەنەوڕۆڵی لەباوەش تەپۆڵکەکانی تردا بوون، من دەستبە جێ ناوی (شیوی خۆشبەختیم ) لەسەر ئەو دەشتە دانا، چونکە سەرەڕای دیمەنی جوانی بە زەوی مێرگوزاری تودڕکە چڕەکانی پتر لە هەر شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەووڵاتەکەم چووە.

دەشڵێت؛ لەو کاتەوەی بەڕیتانیام جێهێشتبوو شوێنێکی ئاوام نەدیبوو .

ناوچەی نەوڕۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوانە دەکەوێتە باشوری  شاری هەڵەبجە، جێگای عەشیرەتی نەوڕۆڵیە.

عەشیرەتی _ نەوڕۆڵی یەکێکن لە تیرەکانی عەشیرەتی گەورەی جاف، یەکەمین تیرەن کە وازیان له کۆچەری هێناوە نیشتەجێبوون، کە دابەشدەبن بە سەر دوو ناوچە ئەوانیش ؛ ناوچەکانی (پارچە و دەشت)ن.

نەوڕۆڵی پارچە، دەکەوێتە ناوچەی نەوڕۆڵی و لەم گوندانە پێک هاتووە؛

(سەراو، گوندە، هانە ژاڵە، کانی تو، بێلەنگە، کەوتە، میراولی، پریسی سەرو و پریسی و خوارو، تریفە، هانە سورە و کەوتە و نوەر ).

نەوڕۆڵی دەشت  پێکدێت لە گوندەکانی؛

(بەکر ئاوا و زەمەقی سەرو زەمەقی خوارو، خێڵی حەمه، تەپەکوڕه، گۆمەلار، دێکۆن و بەشارەتی سەرو)

ئامادەکردنی ؛ سەرچڵ یونس

فۆتۆ؛ شۆڕش وەهبی