سەردێر

ئاکرێ زادگەی موغانی زەردەشتی

پایتەختی نەورۆزی کوردستانیشی پیدەڵێن

خەڵک

 ئاکرێ شارێکی باشووری کوردستانە و سەر بە پارێزگای دھۆکە. ٩٥ کم دوورە لە شاری موسڵەوە و دەکەوێتە ١٢٠ کم باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆکەوە. لەنێوان سێ چیادایە، خانووەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچوون.

هەڵکەوتەی ناوچەکە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە، کە لەساڵی (١٨٧٧)ز بووە بەقەزا.

شوینی جوگرافی ئاکرێ دەکەوێتە سەر ھێڵی درێژ (٤٤٨/١) ڕۆژاوا، و ھێڵی پانی(١/٤–٣٧) باکووردا، و ڕووبەری ئاکرێ دەکاتە (١٩٣٦) کم٢ و لەسەر ئاستی دەریایی(٢٧٠) مەتر بەرزە.

بەپێی گێڕانەوەکان، ناوی ئاکرێ لە ئاگرەوە ھاتووە کە لە پێش زاییندا موغێکی زەردەشتی لەوێ جێگیر بووە و ئاگری تێدا کردۆتەوە.

مێژوونووس(یاسین خیراللە العمری) دەڵێت؛ ئاکرێ لە کاتی خۆیدا دا ناسراو بووە بە (کچک ئستەنبول یان ئستەنبولی بچووک).

لە سەرچاوە عەرەبیەکانیشدا ناوی شارەکە کراوەتە (عقرة) وەک (الحموی) لە کتێبەکەی (معجم البلدان) ناوی هێناوە.

ئاکرێ بەناوبانگە بە سروشتی جوان و ڕازاوە و زۆر درەختی میوە و باخ و باخاتی پڕ بەرھەمی ھەیە.

ئەم شارە مەڵبەندی کوردە حەمیدییەکان بووە، ماوەیەکیش لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی بادینان و پاشان میرنشینی سۆراندا بووە.

شارێکی کۆن و مێژووییە و درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرێتیی مادەکان – میدیا.

ئاکرێ زۆر دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی و بەروبوومی خوراکی .

دانیشتوانی ئاکرێ پێکدێن لە چەندین عەشیرەت (ھۆز) ئەوانەش (گۆران – کاوانی – زێباری – سورچی – ھەرکی – ئاکرەیی – ڕێکانی- مزووری … ھتد).