سەردێر

٧٠٠ ساڵ تەمەن، لە گاورەدێوە، بۆ گەورەدێ

خەڵک

گەورەدێ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی گاپیڵۆن، قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی .

ئەگەر بچیتە بەرزی چیاكەوە دەڕوانێتە شاری كەركوك ‌و دەشتاییەكانی ناحیەی بازیان‌ و بەرز و نزمی ‌و رەز و باخەكانی ناحیەی سورداش.

ئەم گوندە بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافییەوە كەمترین زەوی بەراویان هەیەو بۆ كشتوكاڵكردن پشتیان بەرەز و باخ بەستووە، بەهۆی ئەوەی لەسەر چیاكە بنیادنراوە و زەوی تەختیان نییە.

خەڵکی ئەم گوندە لە عەشرەتی جافن و یەکێکە لە دوانزە گوندی دۆڵێ کە بریتین لە گوندەکانی (گاپیڵۆن ، چۆخماخ ، سنگر ، مێووڵاکە ، کانی مێوو ، کۆڵەرد ، باڵخ ، (بەرزەدێ) گەڕەدێ ، وڵاغلوو ، مالوومە)

ئەم گوندانە لە سەردەمی ئاغایەتی هەباس ئاغای سەلیم ئاغای بابەبکر میراودەلی دەسەڵاتی بەسەر ناوچەکە هەبووە بۆیە پێیان وتراوە دوانزە گوندی دۆڵێ بەڵام لەبەرئەوەی یەکێکن لە گوندەکانی دۆڵی جافایەتی بۆیە بەشێکیان هەربە دۆڵی جافایەتی ناویان دەرکردووە.

بەپێی گێڕانەوەكان، كاتی خۆی ئەم گوندە گاورە دێ بووەو  لەگەڵ گاورەكان جەنگاون تا گاورەكانیان وەدەرناوەو دواتر خۆیان ئاوەدانیان كردۆتەوە، واتا پێشتر بە گاورە دێ ناسراو بووە.

مێژووی دروستبوونی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ 700 ساڵ پێش ئێستا.

هەڵكەوتەی ئەم گوندە لەسەر شاخە‌و زەوی بەراو و دەیمیان نییە تا بتوانن كشتوكاڵ لە چەشنی گەنم ‌و جۆ بكەن، بەڵام شوێنێكی گونجاوە بۆ رەز و باخ بەتایبەت ترێ ‌و بادەم، كە لەكوردستاندا ناوبانگ ‌و تامی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئا؛شۆڕش وەهبی