سەردێر

چیرۆکی مێژوویی نیگارەکانی تاقەوسان

خەڵک

شوێنی مێژوویی تاقەوسان لە داوێنی کێوێکە  هەربەو ناوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پەراوێزی ئێستای شاری کرماشان هەڵکەوتووە.

 تاقەوسان لە ڕابردوودا ناوی گوندێک لە نۆ کیلۆمتری شاری کرماشان بووە بە تێپەڕینی کات و گەورە بوونی شاری کرماشان، ئەو گوندەش بووە بەشێک لە شارەکە کە ئێستا کەوتووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کرماشانەوە.

ئاسەواری مێژوویی کرماشان لە داوێنی کێوەکە و لە پاڵ دەریاچەیەکدایە کە بە دەریاچەی تاقەوسان دەناسرێت، لە رابردوودا ئەو شوێنە لەبەر کەشوهەوای لەبار و سروشتییەوە، شوێنێک بووە بۆ سەیران و ڕاوی شاکانی ساسانی بووە و نەخشە هەڵکۆڵدراوەکانیش هەر باس لە ئەو بابەتە دەکەن.

 چیرۆکی مێژوویی بە وێنەکێشراوی تاقەوسان لە ناو دڵی کرماشان

بە درێژایی مێژوو، پادشاکان تێدەکۆشین تا بە بەکارهێنانی هونەر، شکۆ و گەورەییان نەک هەر بۆ خەڵکی خۆیان، بەڵکوو بۆ هەموو مێژووی مرۆڤایەتی بهێڵنەوە و نیشانی بدەن، یەکێک لە ڕێگاکانی نیشان دانی دەسەڵات و گەوەریی پادشاکانیش، هەڵکۆڵینی شێوەی خۆیان لەسەر تاشەبەردەکان، کێوەکان و دروست کردنی نەخشی بەرجستەی ڕووداوە گرینگەکان بووە.

مێژوونووسەکان ناوی جیاوازیان لەسەر ئەو شوێنە مێژووییە داناوە ، لەوانە یاقەتی حەموودی وتوویە قەسری شیرین، حەمدوڵڵا مستەوفی ناوی تاقی بەستامی لەسەر ناوە، بەڵام خەڵکی خۆجەیی کرماشان خۆیان بە تاقوەسان ناوی لێدەبەن واتا “میچێک لە بەرد” .

تاقەوسان بریتییە لە دوو تاقی لێک لکاو لە بەردی خاوی ڕەنگی خۆڵەمێشی کە لە کێوەکە هەڵکۆڵدراوە، لە ڕاستیدا تایبەتمەندی بەرچاوی ئەو بەردگەلە ئەوەیە کە گژوگیا تێیدا شین نابێت، ئەو کۆمەڵە لە سێ بەشی سەرەکی و گرنگ پێک هاتووە، کە بریتین لە:

1.بەردی تاجدانەری ئەردەشێری دووهەم کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 380- 383 ی زایینی

2. تاقی گەورە ناسراو بە هێوانی گەورە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پادشایەتی خەسرەو پەرویز و ساڵەکانی 628- 590 ی زایینی.

3. تاقی بچووک ناسراو بە هێوانی بچووک کە وێنەی بەرجستەی شاپووری سێهەم لە ساڵەکانی 383- 380 ی زایینی لەسەرە.

هەموو نەخش و وێنەکانی سەر بەردەکانی تاقەوسان بە وردی و جوانییەکی هونەرمەندانە کێشراون بە جۆرێک کە دەڵێی وێنەکە گیراوە و بە دەست نەکێشراوە.

 تاقی گەورەی تاقەوسان

تاقی گەورە وێنەی داتاشراو جوانی لەسەرە کە لە چەند بەش پێکهاتووە، ئەو وێنە داتاشراوانە پاناییەکەیان 7.5 مەتر، بەرزاییەکەی زیاتر لە 11 مەتر و قووڵاییەکەی نزیک بە 7.5 مەتر دەبێت. لە بەشی چوونە ژوورەوەی تاقەکە، بەردە داتاشراوی جوان بە وێنەی فریشتەی باڵدار، داری ژیان، ڕاوی پەلەوەر و خوو، ڕاوی ماسی، سەر ئاژەڵگەلێک وکوو فیل و ئەسپ کێشراوە.

هەر لە تاقی گەورە و لە لایەک لە وێنە داتاشراوەکە وێنەی شا دەردەکەوێت کە سوارە لەسەر ئەسپێک خەریکی ڕاوی کەڵەکێویە و بە وردەکارییەکی تایبەت و جوان کێشراوە، هەروەها سێ ڕیزن ژن بەچاو دەبینرێت کە دوو ڕیزیان بە حالەتی ڕێزدانان وەستاون و ڕیزی سێهەمیش ژنەکان لە حاڵەتی ژەنینی مۆسیقا نیشان دەدەن، لەلای چەپی ئەو وێنەیە چوار حوشترسوار کیشراوە کە کەڵەکێویە ڕاوکراوەکان دەگوازنەوە.

تاقی بچووکی تاقەوسان

لە تاقی بچووکی تاقەوساندا دوو بەردەنووس هەن.

تاقی بچووک بە شێوەی لاکێش بە بەرزایی نزیک بە 3.5 مەتر، پانایی 9.5 مەتر و قووڵایی 8.3 مەترە.

لە تاقی بچووک جوانکاری کەمتر لەچاو تاقی گەورە دەبینرێت لە حاڵێکدا کە کۆنینەناسەکان، گرینگایەتی تاقی بچووک زیاتر دەزانن و بەنرختر دەیخەمڵێنن، چونکوو ئەو بەشە لە ئەو کۆمەڵە مێژووییە، دوو بەردەنووسراو بە خەتی پاڵەویی تێدایە. لە کۆتایی تاقەکەشدا وێنەی بەرجەستەی دوو کەس کە دەوترێت دوو پادشای سەردەمی ساسانی واتا شاپووری دووهەم و شاپووری سێهەمە، دەبینرێت و ئەو بەردەنووسراوانەش چیرۆکی ئەو وێنەگەلە دەڵێنەوە.

سەرچاوە؛ ئاژانسی هەواڵی مێهر