سەردێر

یوسف كەنا: خەریكە 5 كورسییەكەمان لێدەستێنن

خەڵك

سكرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری دەڵێت” ئێمە بەشداری دەكەین لە هەڵبژاردنی عێراق كاندیدمان هەیە، هەرچەندە ئێستا بەگشتی بێ ئومێدین، بێ هیوایی هەیە لە وڵات و لە حكومەت، بەڵام دیسان ئێمە بەشداریمان كردووە”.

یونادم یوسف كەنا بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت “هەرچەندە پێنج كورسی كۆتامان هەیە، هەموو حیزبەكان خۆیان ئامادە كردووە چۆن ئەو پێنج كورسی كۆتایە لەدەستی ئێمە ببەن و نوێنەری خۆیان بسەپێنن لەسەر میللەتی ئێمە (ئێمە مەسیحییەكان)”.

دەشڵێت” ئێمە ڕێگەمان نەداوە دەتوانم بڵێم پاشەكشێ لە دیموكراسیەت ئەم واقیعە تازەیەی هێنا كە هەركەسێك دەیەوێت هەموو شتێك بەدەستی خۆی بێت.”

ئاماژە بەوەش دەكات “جێگای داخە بلۆكی سیاسی گەورە خۆیان ئامادەیان كردووە چۆن ئەو پێنج كورسیە بۆخۆیان ببەن یان بۆ لایەنگرانی خۆیان ببەن لە زاخۆ بگرە هەتا بەغداد چ كوردە چ شیعەیە، هەموو حیزبەكان خۆیان ئامادە كردووە چۆن ئەو پێنج كورسی كۆتایە لەدەستی ئێمە ببەن و نوێنەری خۆیان بسەپێنن لەسەر میللەتی ئێمە.”