سەردێر

تەندروستیی هۆشداریی دەدات

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا لە گەرمیان ھەم ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا زیاتر بوون، ھەمیش ئەوانەی بەھۆی نەخۆشیەكەوە داخل بە نەخۆشخانە كراون، ھەمیش زیادبونی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لە راگەیاندراوێكدا راشیگەیاند، ھەموو ئەم داتایانە پێماندەڵێت كە مەترسیەكانی كۆرۆنا ھێشتا لە ئارادان و ئەگەری زیادبونیشی زیاترە، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان ئەم مەترسییە بە جدیی ببینن و رێكارەكانی خۆپاراستن بەباشیی جێبەجێ بكەن و خۆیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بۆ ئەوەی روبەڕووی مەترسی و لێكەوتەی گەورەتر نەبینەوە.

ئەم هۆشدارییە لە حاڵێكدایە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ئامارەكانی كۆرۆنا لە شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەیەكی بەرچاویان بەخۆیەوە دیوە.