سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لە ماڵەوە پێویستە چ بكەن؟

خەڵك-

رێكخراوی تەندروستی هێندێك رێنمایی بڵاو دەكاتەوە بۆ ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن و پێویستیان بە چوونە نەخۆشخانە نابێت.

جانیت دیاز سەرۆكی تیمی پزیشكی تایبەت بەچارەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنا و سەرۆكی دەستەی چاودێری تەندروستی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بەرنامەیەكدا باسی لە هێندێك هەنگاو كردووە بۆ ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون و لە ماڵەوە دەمێننەوە پێویست بە چوونە نەخۆشخانە ناكات.

ئەو پزیشكە دەڵێت: پێویستە ئەو كەسانە سەرەتا خۆیان كەرەنتین بكەن رێگە بە گواستنەوەی نەخۆشییەكە نەدەن، دواتر دەرمانی دابەزاندنی پلەی گەرمی بەكاربهێنن.

راشیگەیاندووە پێویستە ئەو كەسانە خواردنەوە و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە تا بەرگری جەستەیان بەهێز بێت بەرگەی نەخۆشییەكە بگرن.