سەردێر

كەركوك.. هێزە ئەمنییەكان لە ئامادەباشیدان

خەڵك

بەهۆی زیادبوونی هێرشەكانی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەكی پارێزگای كەركوك، رێوشوێنی توندی ئەمنی لەو پارێزگایە دەگیرێتەبەر.

ئەمیر نوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند،‌ چوار یەكەی سەربە هێزە تایبەتییەكانیان لە باشووری كەركوك بە تایبەت لە ناوچەی كێڵگە نەوتییەكان جێگیر كردووە.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژانی ڕابردوو داعش 13 پەلاماری لە كەركوك ئەنجامداوە و ڕوونیشیكردەوە، “ژمارەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە كەركوك زیاد كراوە و پشتیوانی سەربازیی بۆ ڕەوانە كراوە”.

جێی ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوودا هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر هێزەكانی عیراق و هێزەكانی پێشمەرگە لە چەند ناوچەیەكی عیراق بە تایبەتی ناوچە جێناكۆكەكان و كەركوك زیاتر بووە و هۆكارەكەشی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دەگەڕێنرێتەوە.