سەردێر

ئیسرائیل سووریای بۆردومانكرد

7 كەس كوژران و بریندار بوون

خەڵك-

ئیسرائیل هێرشی مووشەكی و ئاسمانی كردەسەر چەند ناوچەكی پارێزگەی لازقییە لە سووریا و چەند ناوچەیەكی دیكە.

چەند سەرچاوەیەك باسیان لە هێرشەمووشەكییەكەی سەر شاری لازقییەی كەناراوی سەر دەریای نێوەڕاست كردووە كە كارگەیەكی كردووەتە ئامانج.

ئاژانسی دەنگوباسی سانای سووریا بڵاویكردەوە تیمەكانی ئاگركوژاندنەوە توانیویانە ئەو ئاگرە بكوژێننەوە كە لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی ئیسرائیلدا كەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەك دەڵێت كاتژمێر 2.18 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەمە ئیسرائیل هێرشی مووشەكی و ئاسمانی كردووە بۆ سەر باشووری خۆرئاوای پارێزگەی لازقییە، لەوێ چەند خاڵێكی بە ئامانج گرتووە، هێزە دژە هەواییەكانیش وەڵامییان بووە، ژمارەیەك لە مووشەكیان خسووەتە خوارێ.

سەرچاوەكان دەڵێن ئەم هێرشەی ئیسرائیل كوژرانی سڤیلێك و برینداربوونی 6 كەسی دیكەی لێ كەوتووەتەوە، كە لەنێویاندا دایك و منداڵێك هەن، ئەمە بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانە و زیانی ماڵیش هەبووە لە كارگەیەكی پیشەسازی.