سەردێر

داوا لە زیندانیانی سیاسی دەكرێت بۆ وەرگرتنی مووچە بەڵێننامە پڕبكەنەوە

خەڵك – ئارام سەردار

ناوەندی هەولێری كۆمكاری زیندانییە سیاسییەكان ئاگاداری زیندانیانی سیاسی هەولێر دەكاتەوە سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن بۆ پڕكردنەوەی بەڵێننامە.

ناوەندی هەولێری كۆمكاری زیندانییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) نێردراوە، ئاگاداری زیندانییە سیاسییەكانی شاری هەولێر دەكات كە یەك مووچەیان هەیە و ناویان لە لیستی لیژنەی چاكسازی دەرچووە كە یەك مووچەیان هەیە، سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە زیندانیانی سیاسی كە یەك مووچەیان هەیە بەڵێننامە پڕبكەنەوە بۆ وەرگرتنی مووچەكەیان.