سەردێر

ڤایرۆسی هیندی گەیشتە مەغریب

خەڵك-

مەغریب رایگەیاند یەكەم تووشبوو بە ڤایرۆسی هیندی تۆماركراوە.

دەزگاكانی راگەیاندنی مەغریب ئاشكرایان كرد یەكەم كەس لە مەغریب تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی هیندی بووە و دۆزیویانەتەوە لەچوارچێوەی چاودێریكردنی تووشبووی نوێ بەكۆرۆنای هاتوو لە دەرەوە.

هەرچەندە ڤایرۆسی گۆڕاوی هیندی هەمان نیشانەی جۆرەكانی دیكەی كۆرۆنای هەیە، بەڵام مەترسیدارترە بەراورد بە ڤایرۆسی گۆڕاوی بەڕازیلی و باشووری ئەفریقایی.

وەزارەتی تەندروستی مەغریب رایگەیاندووە دواین ئامار بریتییە لە 294 توشبووی نوی و دوو مردوو.

لە مەغریب 511 هەزار و 856 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەگەڵ 9028 مردوو لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

هیندستان رووبەڕووی قورسترین شەپۆلی كۆرۆنا بووەتەوە، بەپێی ئامارە فەڕمییەكان رۆژانە نزیكەی 400 هەزار تووشبوو و نزیكەی 4 هەزار مردن هەیە، بەڵام سەرچاوەكان دەڵێن تووشبووان ژمارەی رۆژانەیان چەند ملیۆن كەسە.