سەردێر

لە دراوسێكانی هیندستان ئاماری كۆرۆنا هەڵكشا

خەڵك-

ئامارەكان ئاشكرای دەكەن لە دەوڵەتانی دراوسێی هیندستان تووشبووانی كۆرۆنا هەڵكشاوە لە ئەم ماوەی دوایدا، مەترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی هیند هەیە لە ئەم دەوڵەتانەش.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی كەناڵی سكای نیوزی بەریتانیایی تووشبووانی كۆرۆنا لە دەوڵەتانی دراوسێی هیندستان وەك پاكستان و نیپاڵ و سریلانكا لە ئەم دواییەدا زیادیكردووە، بەڵام لە بەنگلادیش پاشەكشەی كردووە.

ئاماری رۆژانەی تووشبووان لە نیپاڵ بەرزبووەتەوە بە رێژەی 14 هێندە لە سەرەتای نیسانەوە هاوكات لە سریلانكا و پاكستان ئامارەكان بەرزبوونەوە، بەڵام نەگەیشتوون بە ئاستی ئەم دوو وڵاتە.

زیادبوونی ئامارەكان لە نیپاڵ كە دانیشتووانەكەی 29 ملیۆن كەسە، بەرزترین ئامارە لە دەوڵەتانی دراوسێی هینددا، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی نێوەند.

ژمارەی مردووان لە پاكستان و نیپاڵ و بەنگلادیش و سریلانكا زیادیكردووە و لە نێو هەر ملیۆنێك كەسێكدا 5 كەس مردوون.