سەردێر

ئەمریكا بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری هیند دەكات

خەڵك-

كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری پزیشكییان رەوانەی هیندستان كردووە بۆ ئەو كارەساتەی بەهۆی شەپۆلی نوێی كۆرۆناوە تووشی بووە.

كۆشكی سپی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەو كەلوپەل و هاوكارییە پزیشكییانە دەگەنە هیندستان و تا هەفتەی ئایندە بەردەوام دەبێت، كە 1000 ئۆكجسین و 15 ملیۆن دەمامك و ملیۆنێك تێستی خێرای كۆرۆنا لە خۆ دەگرێت.

وەبیریشی هێنایەوە لە ئەو كاتەی ئەمریكا نەخۆشخانەكانی پڕ ببوون لە نەخۆش بەهۆی كۆرۆناوە لە هیندستانەوە هاوكاری پێویست گەیەنراوە.

لای خۆیەوە جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ ناریندرا مۆدی سەرۆكوەزیرانی هیندستان ئامادەی هاوكاری واشنتنی بۆ نیودەلهی نیشان دا.

هیندستان رووبەڕووی شەپۆلێكی بێوێنەی كۆرۆنا بووەتەوە تۆماری رۆژانەی نەخۆشییەكە لە 400 هەزار تووشبوو نزیك دەبێتەوە، ئەم دووچاری كەمی ئۆكسجین بووەتەوە و نەخۆشخانەكان پڕ بوون.