سەردێر

كەشوهەوا سەركردایەتی ئەمریكا كۆتایی پێدەهێنێـت

خەڵك-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكدا لە ویلایەتی میریلاند لە بارەی سەركردایەتی ئەمریكا بۆ بواری كەشوهەوا هۆشداری داوە لە كۆتایی هاتنی سەركردایەتی جیهان لە لایەن ئەم وڵاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە لە حاڵی شكستهێنانی ئەمریكا لە سەركردایەتی جیهان لە ڕووی چارەسەری قەیرانی كەشوهەوا، چی دیكە ئەمریكا ناتوانێت سەركردایەتی جیهان بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد بە چارەسەركردنی قەیرانی كەشوهەوا هەلێكی گەورە لە هەلی كار بۆ نەوەكانی ئایندە دروست دەكەین.

راشیگەیاند لە حاڵێكدا ئەمریكا خۆی رزگار بكات لە غازی ژەهراوی بۆ سبەی شەڕ لە دژی گۆڕانكاری كەشوهەوا سەركەوتوو نابێت، لە حاڵێكدا چارەسەری زیاد لە 85%ی غازە هاتووەكانەوە نەكرێت لە شوێنەكانی دیكەی جیهانەوە، ئەمەش كاردانەوەی گەورەی دەبێت لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەمووان.

راشیگەیاند پێویستە لەسەر سەرجەم دەوڵەتانی سەر ئەم هەسارەیە غاز كەم بكەنەوە و ئامادەكاری بكەن بۆ كاریگەرییەكانی گۆڕانكاری كەشوهەوا.