سەردێر

كازمی: هەوڵی تێكدانی ئاسایش دەدرێت

خەڵك-

مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی كرد بە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی هەولێر و باشیك.

بەپێی راگەیەنراوێك مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانیكردووە بە لێكۆڵینەوە كردن لە هێرشەكانی شەوی رابردووی هەولێر بەشێوەیەكی خێرا و بەپەلە.

سەرۆك وەزیران رایگەیاند ئاسایشی وڵات بەرپرسیارێـتی حكومەت و سەرجەم هێزە عێراقییەكانە، بابەتەكە پێویستی بە كردنەوەی دۆسێی لێكۆڵینەوە هەیە لە دەستدرێژییەكی دیكە كە رووی داوە لە عێراق لە شەوی چوار شەممە، وەك ئاماژەیەك بۆ هێرشەكەی سەر بنكەی هێزەكانی توركیا لە باشیك كە سەربازێكی توركیای تێدا كوژرا.

كازمی دەڵێت: جۆرێك لە كردەوەی تیرۆرستی هەیە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا كە سەقامگیری و ئاسایش دەكەنەئامانج.

شەوی رابردوو هێرشێك بە درۆن كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانان.

هاوكات هێرشی موشەكی كرایەسەر بنكەی هێزەكانی توركیا لە باشیك لەوێ سەربازێك كوژرا و دوو هاووڵاتی بریندار بوون.