سەردێر

شاندی هەرێم لەگەڵ پەرلەمان كۆدەبێـتەوە

خەڵك-ئارام سەردار

شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ لەگەڵ پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

محێدین حەسەن، سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئازادی لەپەڕلەمانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ بێنە پەڕلەمانی كوردستان و لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان و لیژنەكانی دارایی و وزەو سامانە سروشتییەكان كۆدەبێتەوە.

دەشڵێت، كۆبوونەوەكە بۆ ڕوونكردنەوەی دانوستانەكان و ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ بەغداد كراوە لەسەر بودجە بۆ پەڕلەمان وردەكارییەكەی دەخرێتەڕوو.