سەردێر

سكاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆمار كرا

هاوبەشی بەرپرسان و كۆمپانیاكان لە كڕینی دەرمان نیگەرانی لێدەكەوێتەوە

خەڵک-ئارام سەردار
پزیشکێکی دەرمانساز سکاڵای لەسەر وەزارتی تەندروستی لەداواکاری گشتی تۆمارکرد، لەسەر هاوبەشی نێوان بەرپرسان و کۆمپانیاکان لەکڕینی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان.

دڵشاد محەمەد، پزیشکی دەرمانساز لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەکو پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری دەرمان سکاڵای خۆم لەسەر وەزارتی تەندروستی لەداواکاری گشتی تۆمارکرد، ماوەی سکاڵاکەشم لە ٢٠٠٥ەوە تاساڵی ٢٠٢٠.

دەشڵێت، هۆکاری زۆرم هەیە لەسەر تۆمارکردنی سکاڵا، بەڵام لەهەمووی گرنگتر لیژنەی کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و دەرمانی نەخۆشانی ژێرپەنجە و نەخۆشیيە درێژخایەنەکان و سەرجەم تەندرەکانە، چونکە وەکو تۆڕی جاڵجاڵۆکە لەکڕینی هەموو ئەوشتانە لینک و پەیوەندی هەبووە، بۆیە داوای پێداچوونەوە و وردبینی دەکەم، کە هەر لەوەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و چەند بەرپرسێکی تر هەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ناکرێت دۆخی تەندروستی بەم شێوەیە بێت و پارە بەهەدەر بدرێت، داواش دەکەم لیژنەکانیش لیژنەیان لەسەر دروست بکرێت، بەڵام داوا لەپەڕلەمان ناکەم چونکە پەڕەمان بەبابەتی لاوەکی خەریکە و شەش مانگ جارێک کۆدەبنەوە.

ئەو پزیشکە باسی لەوەشکرد، هەر بەرپرسێک کارێک دەکات پشتی بەحزب قایم دەکات، بۆیە دەرێت وردبینی بکرێت لەتەندرەکان بۆئەوەی ئەو لینکانە دیاری بکرێت کە هاوبەشن لەکڕینی دەرمان بەگرانتر.