سەردێر

بەرپرسێكی ئەوروپایی: جیهان كەوتۆتە سەر ڕۆخی قەیرانێكی ئابوریی قوڵ

سزاكانی سەر ڕوسیا چی بەسەر جیهاندا دەهێنن ؟

خەڵك-
جۆزیب بۆریڵ سەرۆكی دیپلۆماتكارانی ئەوروپایی ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی ئەوروپا زۆر نیگەرانە سەبارەت بە دەرهاویشتەكانی ڕەوشی ئۆكراینا لەسەر ئابوری جیهان و لەوبڕوایەشدایە، جیهان لەسەر ڕۆخی قەیرانێكی ئابوری قوڵدایە.


بەر لە كۆبوونەوەی وەزیرەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل، ئەمڕۆ دوو شەممە كۆمسیاری باڵای سیاسەتەكانی دەرەوە و ئاسایش لە یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند”ئێمە زۆر نیگەرانیین لە دەرهاویشتەكان لەسەر ئابوری جیهان، ڕووبەڕووی قەیرانێكی ئابوری قوڵدەبینەوە، بە تەنگژەكانی نرخ و كارەبا و خۆراكەوە”.

ژمارەیەك لە وڵاتە خۆرئاواییەكان، چەند سزایەكییان بەسەر ڕوسیادا سەپاند، بەهۆی ڕەوشی ئۆكراینا، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاش لەئێستادا خۆیان كۆكردۆتەوە، تا دەستبەرداریی نەوت و غازی ڕوسی ببن.

لەوبارەیەوە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند، سیاسەتی پەرازێزخستن و لاوازكردنی ڕوسیا، ستراتیژێكی دوورمەودای خۆرئاوایە، سزاكانیش گورزێكی مەترسیدارییان لە تەواوی ئابوری جیهانی وەشاندووە، ڕووداوەكانی ئێستا هێڵێك بەژێر هەژموونی جیهانی خۆرئاوا دەكێشن لە هەریەك لە سیاسەت و ئابوریدا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دیمتری بێریشیڤسكی بەڕێوەبەری ئیدارەی هاریكاری ئابوری لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕەتكردنەوەی هاوردەكردنی نەوت و غازی ڕوسی كاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر ئابوری ئەوروپا و جیهان، تەنانەت گەر باز بەرەو ئابوری هەمەلایەنەش هەڵبنێن، هاوردەكاریی تر لە ناوچەكانی جیاجیاكانی جیهان پەیدا دەبن، بەڵام ڕووكردنە وەزی نوێبووەوە، ڕەنگە شیاوتر بێت و تەنیا پشت بە لەسەدا 80ی هاوردەكردنی وزەی ڕوسی ببەسترێت، هەرچەندە ڕێژەكە زۆر كەمتر دەبێت.

ڕوسیا دەڵێت، شارەزایان دڵنیان لەوەی كە بەرزبوونەوەی نرخی وزە، بەهۆی سزاكانی خۆرئاوا لەدژی ڕوسیا، لەمڕۆدا گەیشتۆتە ژمارەیەكی پێوانەیی، هەرچەندە هێشتا تا ئەوپەڕی بەرزنەبۆتەوە.
پێشتر دیمتری مێدڤیدێڤ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا لە پەراوێزی قسەكانی لەبارەی دەرهاویشتە و كاریگەریی سزاكانی دژ بە وڵاتەكەی ڕایگەیاندبوو كە دەبێتە مایەی قەیرانی خۆراك لە تەواوی جیهان، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی برسێتی لە هەندێك وڵاتدا.