سەردێر

چیرۆكی باڵندە ئاوارەكەی دەست تاڵیبان

خەڵک

سەرچاوە؛ بی بی سی

وەرگێران؛ لەنیا نامیق

دوای ئەوەی هێزەكانی(تاڵیبان) دەستیان بەسەر كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان گرت، زۆرێك لەخەڵكی وڵاتیان بەجێھێشت، لە نێو ئەو كەسانەی وڵاتیان جێھێشت، كچێكی ئەفغانی دەستیكرد بە بەخێوكردنی باڵندەیەكی ماڵی، كە لەلایەن باڵیۆزی (فەڕەنسا)وە لە (ئەبوزەبی) پێیدرابوو.

ئەو كچە كاتێك لە (كابوڵ)ەوە بەرە و(ئیمارات) و لە وێوە بەرە و (پاریس) ڕۆیشت، نەیتوانی باڵندە میناكەی خۆی بە ناوی (جۆجی) لەگەڵ خۆی بباتە (فەڕەنسا) و

“ئەنجێل شاتل” باڵوێزی فەڕەنسا بەخێوكردنی باڵندەكەی گرتە ئەستۆی خۆی.

ئێستا باڵندەكە لە شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی (فەڕەنسا) لە (ئەبو زەبی) دەژی، دوای چەند ڕۆژێك لە ڕاھێنان باڵندەكە دەتوانێت بە زمانی فەڕەنسی قسە بكات و ھەموو بەیانییەك (ڕۆژباش دەكات.

شاتل، لەو بارەوە دەڵێت: ھەوڵ دەدات لە گەشتێكدا ئەو باڵندەیە لەگەڵ خۆی ببات بۆ (فەڕەنسا) و بیداتەوە دەست كچە ئەفغانییەكە.

لە ڕۆژەكانی مانگی (ئاب) دا، واتە ڕۆژێك پێش ئەوەی (كابوڵ) بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی (تاڵیبان)، لە (٣٠) ئابدا پاش كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، زیاتر لە (١٢٠) ھەزار كەس لە ئەفغانستانەوە گوازرانەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

نزیكەی (٢٦٠٠) ئەفغانی لە كاتی ڕۆشتنیان بۆ دەرەوەی وڵات مەترسییەكی زۆریان لەسەر بوو، كە وڵاتی فەڕەنسا ڕێكی خستبوو بۆیان.

شاتل، لە تویتەرەكەی خۆیەوە دەربارەی ئەو باڵندەیەی وابەستەی كچە ئەفغانییەكەیە بەشێوەیەكی خەمناكانە نوسیویەتی: كچێكی ماندوو بە سەرمایەیەكی نائاسایی گەشتە بنكەی ئاسمانی(ئەلزەفرە)، سەرمایەی نائاسایی كچەكە باڵندەیەك بوو، كچەكە ناچار بوو لە فڕۆكەخانەی (كابوڵ) شەڕ بكات، بۆ ئەوەی باڵندەكە لەگەڵ خۆیدا بھێنێتە ئیمارات.

 

ھەروەھا باڵیۆزی فەڕەنسا لە درێژەی وتەكانیدا ئەوەشی وت: بە ھۆكاری تەندروستی ڕێگەیان نەدا باڵندەكە لەگەڵ خۆیدا ببات، من ھەستم كرد كچە ئەفغانییەكە بە بێدەنگی دەگریا، من زۆر ناڕەحەت بووم و بەڵێنم پێدا لە ماڵەكەی خۆمدا ئاگاداری باڵندەكە بم و خواردنی پێبدەم، ھەركاتێكیش ئارەزووت كرد دەتوانی بۆ بینینی بێیت و لەگەڵ خۆتدا بیبەیت.

شاتل، قەفەزێكی كڕی و باڵندەكەی خستە ناویەوە، خواردنی پێدەدا و ھەموو بەیانییەك قەفەسەكەی دەباتە باخچەی ماڵەكەی تا لەگەڵ باڵندەكانی دیكەدا كات بەسەر ببات، كە لە كۆتاییدا (جوجی) بە ژینگە نوێیەكەی ڕاھات. .

شاتل، دەشڵێت: باڵندەكە دەستی كرد بە قسەكردن بەو زمانەی فێری بووە و ئەوان لێی تێنە دەگەشتن.

باڵیۆزی فەڕەنسا دەیزانی باڵندەی مینا بە لاساییكردنەوەی دەنگی مرۆڤ ناسراوە، بۆیە دەستی كرد بە ھەوڵدان بۆ ئەوەی باڵندەكە فێری زمانی فەڕەنسی بكات و لە وشەی  bonjoer دەستی پێكرد.

باڵیۆزەكە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: بابەتەكە ئەوەیە، (جۆجی) پیاوەكانی خۆش ناوێت، بەتوڕەیی و ڕقێكی زۆرەوە سەیری دەكردم، بەڵام بۆ ژنەكان پێدەكەنی، من بێ ئومێد و بێ ھیوا نەبووم و ھەموو ڕۆژێك بەردەوام بووم لە ھەوڵ و كۆششەكانم.

شاتل، ئەوەش دەڵێت: خاوەنی ئەم باڵندەیە ناوی (عەلیا) یە، لە(پاریس) ەوە پەیوەندی پێوە كردووە و زۆر خۆشحاڵە بەوەی بەم شێوەیە پارێزگاری لە باڵندەكەی كردووە.  شاتل، لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا بە (عەلیا) دەڵێت:- عەلیا، باڵندەكەت بووە بە جادوویەكی خۆشبەختی باڵیۆزخانەكە، بەڵام باڵندەكە وابەستەی تۆیە، ئەگەر بتوانم لە كاتێكی دیاریكراودا بۆت دەنێرمەوە.