سەردێر

ئەمریكا هەنگاوە مەترسیدارەكەی دژی توركیا نا

ئەمریكا هێزێكی زۆری سەربازی رەوانەی سنورەكانی توركیا كرد

خەڵك-

ئەمریكا بە سەدان فڕۆكە و زرێپۆش و ئۆتۆمبێل و كەرەستەی سەربازی لە یۆنان بڵاوەپێدەكات، ئەمەش هەنگاوێكی نوێی مەترسیدارە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی توركیا كە ئەمریكا دەستیپێكردووە.

پەرەسەندنەكانی نێوان ئەنقەرە و ئەسینا

هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنەكانی نێوان ئەنقەرە و ئەسینا لە دەریای ئیجە و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەمریكا سەدان فڕۆكە و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە بنكەی دەریایی ئەلكسندرو بولیسی یۆنان لە دووری 20 كیلۆمیتری توركیاوە جێگیركردووە، ئایا ئەمە توركیا دەكاتە ئامانج؟ تا چەند پەیوەندی هەیە بە كێبڕكێكانی گەڕان بەدوای غازدا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست؟

ئەلكسندرو بۆلیس شارێكە لە باكوری خۆرهەڵاتی یۆنان پایتەختی هەرێمی ئیفرۆسە.

لە چوارچێوەی رێككەوتنی بەرگری نێوان ئەمریكا و یۆنان واشنتن دەیان فڕۆكەی لە جۆرەكانی بلاك هۆك، ئاپاتچی، چینووك و ئۆتۆمبێلی سەربازی جێگیركردووە.

هاوكات 145 فڕۆكە و سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازی بەشداری پێدەكات لە مانۆڕەكانی بەرگری لە ئەوروپا 2021، ئەمریكا هەستاوە بە ئەنجامدانی مەشق لەگەڵ یۆنان.

ئامانجی ئەمریكا دەریای ناوەڕاستە

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكانی توركیا، ئەمریكا هێز كۆناكاتەوە لە ئەلكسندۆر بۆلیس، بەڵكو بۆ دورگەی كریتە، لە پێناو كۆنترۆڵی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

لە ئەم چوارچێوەیەدا كەشتی جەنگی ئەمریكایی یۆ ئێس ئێس هێرشیل وودی ویلیامز لە كەنداوی سودا لە دورگەی كریتە، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا مایك پۆمپەیۆ رایگەیاند ئەو كەشتییە بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە ئەو دورگەیەدا دەمێنێتەوە.

ساڵوەگەڕی 200 هەمینی یاخیبوونی یۆنان لە ئیمپەراتۆریەتی عوسمانی پرسیاری دروستكردووە لەسەر خواستی مانۆڕەكانی ئەلكسندرو بۆلیس لە نزیك سنورەكانی توركیا.

رۆژنامەی ئیدینلك-ی توركی بڵاویكردەوە رێككەوتنی هاوكاری بەرگری لەنێوان دوو وڵاتدا دووهەمجارە لە ماوەی 3 ساڵدا، ئەم رێككەوتنە نوێكرایەوە لە ئۆكتۆبەری 2019 لەلایەن مایك پۆمپەیۆ و هاوتا یۆنانییەكەی نیكوس دندیاس، بوار بە ئەمریكا دەدات سەرجەم دامەزراوە سەربازییەكانی یۆنان بەكاربهێنێت، بنكەی سودا لە كریت فراوان بكات، ژێرخان بۆ بنكەی دیكە دروست بكات، بنكەی دەریای نوێ لە ئەلكسندرو بولیس دروستبكات.

بەپێی توێژینەوەیەكی نێوەندی سیتا بۆ توێژینەوە كە لەلایەن حكومەتی توركیاوە پشتیوانی دەكرێت، هەندێك بابەت بە دیار كەوتوون لە پاشخانی سیاسی بنیاتنانی بنكەی سەربازی ئەمریكا لە ئەلكسندرو بولیس كە ئەمانەن:

سیاسەتی كێبڕكێی نێودەوڵەتی لەگەڵ روسیا لەسەر دۆسێ جۆراوجۆرەكان بۆ ئابوری و سەربازی و تەكنۆلۆژی و هاوپەیمانە سیاسییەكان، ئەمریكا ئامانجیەتی خۆی وەك گەورەترین خاوەن نفوز نیشان بدات لە دەریای ناوەڕاست و ئیجەدا.

یۆنان پێویستی بە نزیكبوونەوە لە ئەمریكا هەیە، بەهۆی شكستی لە هەوڵ و خواستەكانی لە یەكێتی ئەوروپا لە كێبڕكێكەی لەگەڵ توركیا، دەكرێت بگوترێت پەرەسەندنە بەردەوامەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن هەندێك هەلی داوە بە یۆنان.

چالاكی توركیا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بووە بەهۆی ناڕازیبوونی ئەمریكا، لە حاڵی رێككەوتنی دروستكردنەوەی سنوری دەریایی لەگەڵ حكومەتی ویفاقی لیبیادا و ئاستەنگكردنی توركیا لە چالاكی گەڕان بە دوای سەرچاوەی سروشتی بە بەشداری كۆمپانیا ئەمریكاییەكان لە نزیك دورگەی قوبرس و چالاكییەكانی گەڕان لە سەرچاوە سروشتییەكان لەلایەن توركیاوە پەرەسەندنی نوێ لەنێوان ئەنقەرە و واشنتن دروست دەكات.

ئەمریكا بە دامەزراندنی بنكەی ئەلكسندرو بۆلیسی دەریایی و راكێشانی چەك بۆ ئەوێ، هەوڵ دەدات هەڕەشە لە توركیا بكات

لای خۆیەوە سەركردە لە پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا لە توركیا رەسوڵ توسون بۆ ئەلجەزیرە دەڵێت: بەپێی رێككەوتنی لۆزان خاكی لای سنوری نێوان توركیا و بولگاریا و یۆنان لە دەریای ئیجەوە بۆ دەریای رەش دەبێت چەكی تێدا نەبێت.

دەشڵێت: ئەمریكا بە دامەزراندنی بنكەی ئەلكسندرو بۆلیسی دەریایی و راكێشانی چەك بۆ ئەوێ، پێچەوانەی رێككەوتنی لۆزانی كردووە، هەوڵ دەدات هەڕەشە لە توركیا بكات، لە كاتێكدا ئەنقەرە كاردانەوەی مامەڵەكانی ئەمریكای هەبێت، سەركەوتوو دەبێت لە باڵكان.

راشیگەیاند ئەمریكا دەزانێت یۆنان جێگرەوەی توركیا نییە بۆی، بەڵام هەوڵ دەدات جێگرەوە بسەپێنێت بە دروستكردنی بنكە و بەندەرە دەریاییەكانی ناوچەی دەریای ئیجە.

رونیشیكردەوە یۆنان دەڵێت ئەمریكا بۆ پارێزگاری هاتووە، بەڵام بابەتەكە پێچەوانەیە تەواو، جوڵەكانی ئەمریكا لە كاتیكدا دێن كە رۆڵی روسیا و چین گەشە دەكەن لە كەناراوەكانی باكور و خۆرهەڵاتی ئۆراسیا، دەبێتە شكاندنی جیۆسیاسی لە زەریای ئارام.

ئەمریكا پەرەی بە هاوكارییە سەربازییەكانی لەگەڵ یۆنان داوە، سەرباری پەرەسەندنەكانی نێوان ئەنقەرە و ئەسینا، ئەوە جوڵەیەكە دژی توركیا

لای خۆیەوە یۆجال ئاجار شرۆڤەكاری سیاسی توركی دەڵێت: رێككەوتنی نێوان یۆنان و ئەمریكا لە 2019 توركیای نیگەران نەكردووە لە هاوكاری سەربازی نێوان دوو ئەندامی ناتۆ، دروستكردنی بنكەی سەربازی لە ئەلكسندرو بولیس توركیای نیگەران نەكردووە، بەڵكو توركیا لە مامەڵەكانی ئەمریكا نیگەرانە.

دەشڵێت: تێپەڕی كە ئەمریكا پەرە بە هاوكارییە سەربازییەكانی بدات لەگەڵ یۆنان سەرباری پەرەسەندنەكانی نێوان ئەنقەرە و ئەسینا لە دەریای ئیجە و خۆرهەڵاتـی دەریای ناوەڕاست، ئەوە جوڵەیەكە دژی توركیا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی چالاكییەكانی توركیا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و هەندێك بڕیاری نیشتمانی توركیا كە دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا وەستانەوە، یۆنان گەیشت بە پشتیوانی ئەمریكا، ئەوە بۆ توركیا جێگای نیگەرانییە.

ئەمریكا هەوڵ دەدات خۆی وەك گەورەترین بەرهەمهێنەر و سەرچاوەی غاز نیشان بدات لە جیهاندا

لە ئەم چوارچێوەیەدا مەتین ئەیرۆل مامۆستای ئابووری وتی: ئەلكسندرو بۆلیس دەگۆڕێت بۆ نێوەندێكی نوێ و سەربەخۆ بۆ بازاڕی باشوری خۆرهەڵاتی ئەوروپا و جێگرەوەی غازی روسی.
وتیشی: ئێستا خەزێنە دروست دەكرێن لەگەڵ دووبارە گواستنەوەی غازی سروشتی شل لە ئەلكسندرو بۆلیس و دامەزراندنی هێڵی بۆری لەوێ بۆ رۆمانیا و سربیا و مەگدۆنیا و بولگاریا و مەجەڕ و بۆ ئۆكرانیاش.

رونیشیكردەوە ئەم پێشهاتانە بۆ توركیا زۆر گرنگن، غازی سروشتی كە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەردەهێنرێت دەبرێت بۆ ئەلكسندرو بۆلیس لە ئایندە.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەمریكا بنكە دەریاییەكەی و بنكەكانی دیكەی لە ئەلكسندرو بۆلیس دەپارێزێت هاوڕێ لەگەڵ غازی سروشتی و هێڵی بۆرییەكان.

راشیگەیاند ئەمریكا هەوڵ دەدات خۆی وەك گەورەترین بەرهەمهێنەر و سەرچاوەی غاز نیشان بدات لە جیهاندا جارێكی دیكە بە كەڵك وەرگرتن لە غازی بەردی دەیەوێت رێبگرێت لە غازی روسیایی لە بازاڕەكانی ئەوروپا‌و، دابینكردنی غازی سروشتی بۆ ئۆكرانیا كە دەیەوێت بچێتە پاڵ ناتۆ و یەكێتی و ئەوروپا.