سەردێر

بەردە ڕەشەکەی کەربەلا نەهامەتییەکی تر

خەڵک

دانانی هاوشێوەیەکی کەعبەی پیرۆز لە حەوشەی حوسەینییەکی شاری کەربەلا، کاردانەوەی توندی هێناوەتە ئارا لەنێو موسوڵمانانی سوونە مەزهەب لەعێراق و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی بە تایبەتی، زانایانی ئایینی سوننەو شیعەش دەڵێن ئەم کارە زیان بە بنەما پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام دەگەیەنێت.

 

تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، لە عێراق و جیهانی عەرەبی دا، یەکپارچە بوونەتە دیمەنی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی کە تیایدا هاوشێوەیەکی کەعبەی پیرۆز کە ڕووگەی موسوڵمانانە و شوێنی سەرەکی سعودییەیە لە حەوشەی حوسەینییەی کەربەلا دانراوە و هاووڵاتیان بەدوەریدا دەسوڕێنەوە و تەوافی دەکەن.

تێچێنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یەک پارچە بوونەتە بەشینەوەی قسەی ناشرین و تۆمەت لەنێوان هەردوو مەزهەبی سوونە و شیعە.

 

بەشێك لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم کارە بە “بیدعە” ناو دەبەن و دەڵێن شوێنی سەرەکی کەعبە، سعودییەیە و ئەم کارە نەخوازراوە دەبێت لاببرێت.

 

هەندێک سەرنج و تێبینی پەیوەست بەم ڕووداوە دەڵێن؛ ” ئەم کارە بە ئامانج و مەرامی وڵاتێک کراوە و تەنیا مەبەست لێی تۆخ کردنەوەی گیانی دووبەرەکییە لەوڵاتدا و دەچنە خانەی خزمەت بە بەرژەوەندی وڵاتان.

 

سوونە مەزهەبەکان دەڵێن ئەمەی لە ناو جەرگەی شیعە مەزهەبەکانی عێراقدا کراوە بێڕێزی بووە بە هەستی زیاتر لە یەک ملیار موسوڵمان .

 

عوتبەی حوسەینییە بڕیاری لابردنی ئەو فیگەرە هاوشێوەیەی کەعبەی دا، بەڵام ئەو کارەی نەخستە ئەستۆی خۆی و ڕایگەیاند ئەم بەشە وەک بەشێک لە کەژاوەیەک بۆ یادی لەدایک بوونی ئیمامی عەلی سازکراوە و لەوێدا ماوەتەوە، بەڵام ئەم پاساوە ئاوی دڵی سوونەکانی نەدا.

 

لای خۆیەوە محەمەد مەهدی ئەلخالیسی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی شیعە، ئیدانەی ئەو ڕووداوەی کرد و وتی ” دروستکردنی پێکهاتەیەک هاوشێوەی کەعبە لەشاری ئیمام حوسێنی شەهیددا کوفرە، ئەم کارە، داوێکی ئاینی و بوختان و درۆیە دژی خودا و بێ باوەڕییەکی تەواوە بە قورئان” .

 

هاوکات حەسەن موسەوی کە یەکێک لە پیاوانی ئاینی شیعەی عێراقە دەڵێت ” دروستکردنی هاوشێوەی کەعبە و دانانی لەنێوان ئیمام حوسێن و عەباس و سەردانی خەڵک بۆی و سوڕانەوە لە دەوری، تەحەدایەکی زەقە بۆ فەرمانی خودا، ئەم کارە هەڵگری کارەکتەرێکی سیاسی ڕوون و ئاشکرایە بۆ وروژاندنی هەستی موسڵمانان بەگشتی و گەڕانەوەیە بۆ جەهالەت”.

 

موسەوی داوای ” یەکگرتووی ئیسلامی کرد لە دژی ئەم داهێنانە، کە بەبڕوای ئەو دەبێتە هۆی لادانی دین لە بنەچەی ڕاستەقینەی خۆی.

وتیشی:”ئەم کارە سەرەتایەکە بۆ دروستکردنی کەعبەیەکی نوێی جێگیر لەداهاتوودا، لەسەر بنەمای فتواکانی دەوڵەتی فیقهی ئێران، کە دەیەوێت مەزهەبگەرایانی شیعە نەچنە سعودییە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان