سەردێر

دیارترین ئەو ژنانەی پۆستە باڵاکانی جیهان بەڕێوە دەبەن

خەڵك

کریستین لاگارد، کە سەرۆکایەتی بانکی ناوەندی ئەوروپی دەکات، دەڵێت؛ ئەمڕۆ ژنان بوونەتە پێشەنگی باڵا لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانداو لە پێگەی ڕێبەرایەتیدا سەرکەوتوو بوون .

 

ئەم قسانەی کریستین لاگارد، دوای ئەوە هات کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو نگوزی ئۆکۆنۆ ئیولا، خانمە ئابوریناسی نەیجیری، وەک بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی دەستنیشانکراو، بووە یەکەم ژن و یەکەم خانمی ئەفریقایی کە ئەو پۆستە وەربگرێت .

 

لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەینە سەر بەرچاوترین ئەو ژنانەی کە دەزگا و ناوەندە گەورە نێودەوڵەتیەکانی جیهان بەڕێوە دەبەن.

کریستین لاگاردی تەمەن 65 ساڵ لە مانگی تشرینی دووەمی 2019 ەوە سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپایە.

کریستالینا جۆرجیڤای تەمەن 67 ساڵ، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019ەوە بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتیە.

 

ئۆدری ئازوولای (48 ساڵ) لەتشرینی دووەمی 2017ەوە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

 

وینی بیانما (62 ساڵ) لە مانگی تشرینی دووەمی 2019ەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز.

 

ئورسولا ڤۆن دێر لاین : تەمەن 62 ساڵ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، لە مانگی دیسەمبەری 2019 ەوە دەستبەکارە.

 

نگوزی ئۆکۆنۆ ئیولای تەمەن 66 ساڵ نوێترین خانمە دیاری بواری بەڕێوەبردنە کە پۆستی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی وەرگرتووە و لەمانگی ئازاری 2021 ەوە دەست بە ئەرکەکانی دەکات .