سەردێر

لە ئامێزی ستەمكارانەوە بۆ گۆڕەپانەكانی وەرزش

كوڕی سەركردە تاكڕۆكان وەرزشیش بۆ خەڵكی ئاسایی بە رەوا نابینن

خەڵك-

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی زە سەن-ی بریتانیایی بەشێك لە منداڵی سەركردە ستەمكار و تاكڕۆكان روو لە وەزرش دەكەن، ئەمانە لە ئامێزی بنەماڵە و باوكە ستەمكارەكانیانەوە دەپەڕنەوە بۆ گۆڕەپانە وەرزشییە نێوخۆیی و جیهانییەكان.

ساعدی قەزافی:

ساعدی قەزافی كوڕی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیایە، یاریزانێكی بە ئەزموونی تۆپی پێیە، ئێستا تەمەنی 47 ساڵە، رۆڵی هەبوو لە دەركەوتنی لەنێوخۆدا هەمووان هاوكاری بوون بەهۆی ئەوەی كوڕی سەرۆك بوو، بەڵام خولیای بۆ وەرزش هانی دا نەك تەنها لە لیبیا بەڵكو لە 2003 چووە تیپی بیرۆجیا لە خولی پلە یەكی ئیتالیا، بەڵام لە یارییەكدا یاری كرد.

ساعدی لە 2005 چووە ئۆدینیزی ئیتالی تەنها 10 خولەك یاری كرد، دواتر چووە سامپۆردیا بەڵام لە هیچ یارییەكدا دەرنەكەوت.

هەوڵیشیدا بگاتە ئاستی جیهانی لە رێگای پارە و دەسەڵاتەوە، پەیوەندی كرد بە وەرزشەوانی كۆچكردوو دیگۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی.

محەمەد قەزافی

محەمەد برای ساعدی قەزافی، كوڕی موعەمەر قەزافی سەرۆكی پێشووی لیبیا، ئەو سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی ناوخۆ بوو، بەڵام تاكڕۆ نەبوو لە ئیدارەدانی وەرزشی لیبیا، حەزیشی لە دەركەوتن نەبوو.

عودەی سەدام

عودەی سەدام حوسێن كوڕی سەرۆكی پێشووتری عێراق سەدام حوسێن بوو، سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی و یەكێتی تۆپی پێی عیراق بوو.

كەسێكی توندوتیژ و توڕەبووە لەگەڵ هاوكارەكانی و بەردەوام لە زۆر كاتدا هەڕەشە و گوڕەشەی لێكردوون.

لەسەردەمی عودەیدا هەڵبژاردەی عێراق بووژایەوە لە 80كاندا، بۆ یەكەمجار و دواجاریش توانی بەشداری لە یارییەكانی مۆندیالی 1986دا بكات لە مەكسیك و بوو بە پاڵەوانی عەرەب لە 1985 و 1988 و پاڵەوانی كەنداو لە 1984 و 1988 و بووە خاوەنی مەدالیای زێڕینی ئاسیایی لە 1982.

قوسەی و سەدام و عودەی

عەلا و جەمال موبارەك

عەلا و جەمال موبارەك كوڕانی محەمەد حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشووتری میسر حەزیان لە وەرزش و تۆپی پێ بووە.

ئەوان حەزیان لە ئامادەبوون بووە لە یارییەكاندا لەنێو جەماوەردا، چوون لەگەڵ یاریزانەكان لەكاتی مەشق و راهێنان بۆ هاندانیان، رۆڵیان هەبوو لە مێژووی هەڵبژاردەی میسری بۆ نازناوی كاسی ئەفریقی لە 2006 و 2008 و 2010.

بەپێی چەندین سەرچاوە ئەوان ئامانجیان جەماوەری وەرزشی بووە، بەتایبەت دۆزینەوەی خواستی جەماوەری وەرزش دۆست بۆ جەمال موبارەك كە خواستی جێگرتنەوەی باوكی هەبوو، بەڵام عەلاو جەمال هیچ پۆستێكی فەڕمی وەرزشییان نەبوو.

نەوەی مۆسۆلینی

رۆمانۆ فلۆریانی مۆسۆلینی تەمەن 18 ساڵە، نەوەی سەركردەی ستەمكار و فاشی ئیتالیا بینیتۆ مۆسۆلینی لە بواری وەرزشدا دەركەوت و دواتر چووە لاتسیۆی ئیتالی، بەڵام جەماوەر تۆمەتباریان كرد بە بوونی بیری ڕاستڕەوی و توندڕۆیی.

ئەنتۆنیۆ كاسترۆ

سەركردەی كۆچكردووی كوبا فیدڵ كاسترۆ خۆشەویستی زۆری بۆ وەرزش هەبوو، كوڕەكەی ئەنتۆنیۆ لەسەر رێبازەكەی باوكی رۆیشت، خوازیاری بوونە یاریزان بوو لەپاڵ خوێندنی پزیشكیدا دواتر بووە پزیشكی هەڵبژاردەی بیسبوڵ.

فالنتین چاوشیسكۆ

فالنیتن كوڕی سەركردەی تاكڕۆی رۆمانی نیكۆلای چاوشیسكۆیە، ئێستا تەمەنی 72 ساڵە، كۆنترۆڵی یانەی سیتوا بۆخارستی كرد لە 80كاندا و بووە بە پاڵەوانی ئەوروپا بەهۆی قۆرخكردنی باشترین یاریزانەكان بە بێ بەرامبەر.

ئەو یاریزانەكانی لە تیپە ركابەرەكانی دەڕفاند بەبێ بوونی هیچ بەرامبەرێك.

رۆبەرت مۆگابی جیۆنیۆر

كوڕی سەرۆكی پێشووی زیمبابۆی رۆبەرت مۆگابییە، خوازیاری یاریكردن بوو لە خولی ئەمریكایی، بەڵام سزاكانی ئەمریكا رێگری بوو، بۆیە لەناوخۆ یاری دەستپێكرد، لە 2019 دیاریكرا لە هەڵبژاردەی نیشتمانی بەهۆی ناوەكەی نەك ئەزموونەكەی.