سەردێر

رۆژی جیهانی شێرپەنجە

تووشبوون بە شێرپەنجە واتا سزای لە سێدارەدان نییە

خەڵك-

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی شێرپەنجەیە، رۆژێك تێیدا یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبوونەوەی شێرپەنجە چەندین چالاكی ساز دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زۆرتر لە بارەی شێرپەنجە لە رێگای چاودێری و ئاشكراكردنی پێشوەخت و چارەسەری.

نەخۆشی شێرپەنجە بە گەورەترین كێشەی تەندروستی جیهان دادەنرێت و گرنگترین هۆكاری مردنە لەسەر ئاستی جیهانی.

لە توانادا هەیە پارێزگاری و چاودێری لە نزیكەی 40%ی شێرپەنجە بكرێت لە رێگای دابینكردنی ژینگەیەكی پاك لە دووكەڵ بۆ منداڵەكان، جموجۆڵ و چالاكی، خواردنی هاوسەنگ، تەندروستی گەرما و خۆپارێزی لە قەڵەوی بەتایبەت لە قۆناغی منداڵیدا، خۆ دوورگرتن لە تیشكی خۆر بەشێوەی راستەوخۆ.

ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانی شێرپەنجەوە چالاكی سازدەكرێن بۆ دەرخستنی پشتیوانی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و گرتنەبەری رێوشوێنی كەسی و فشار لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ كاركردنی زیاتر بۆیان.

ئامانج لەم رۆژە یەكگرتنە لە ژێر یەك ئاڵا بۆ روبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە و چارەسەر و چاودێری.

8 ملیۆن مردن

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، شێرپەنجە هۆكاری دووەمی مردنە لە جیهاندا، لە 2015دا 8 ملیۆن كەس بە شێرپەنجە مردوون، كە دەكاتە مردنی كەسێك بە شێرپەنجە لە كۆی مردنی هەر 6 كەسێك.

وڵاتانی هەژار و داهات نزم بە رێژەی 70% مردنیان بە شێرپەنجە هەیە.

نەخۆشی شێرپەنجە بریتییە لە گواستنەوەی خانەی ئاسایی بۆ خانەیەكی وەرەمی لە رێگای كۆمەڵێك قۆناغ و پرۆسەوە، بە كاریگەری كۆمەڵێك هۆكاری ناوخۆیی و دەرەوەیی لەوانە تیشكی خۆر، پێكهاتەی كیمیایی، بایۆلۆژی، كۆمەڵێك هۆكاری دیكەش هەن بۆ كۆرۆنا لەوانە تەمەنی زۆر.

جۆرەكانی شێرپەنجە

جۆرەكانی شێرپەنجە بریتین لە هەناسە بە بوونی 1.69 ملیۆن مردن، جگەر 788 هەزار مردن، كۆڵۆن و گەدە 754 هەزار مردن، مەمك 571 هەزار مردن.

بەشێك لە توشبووان دەمرن بە شێرپەنجە بەهۆی مامەڵە كەسییەكانەوە لەوانە نەخواردنی میوە و سەوزەی پێویست، نەبوونی چالاكی جەستەیی، خواردنی جگەرە و مادەی هۆشبەر، جگەرە گرنگترین هۆكاری شێرپەنجەیە رێژەی مردوانی دەگاتە 22%.

هاوكات هەوكردنی ڤایرۆسی جگەری، ڤایرۆسی وەرەم بەرپرسن لە رێژەی 25%ی تووشبوون بە شێرپەنجە لە وڵاتانی هەژار و ناوەند و كەمداهات.

چاكبوونەوە

بەگوتەی دامەزراوەی حوسێن بۆ شێرپەنجە لە ئەردەن، دەكرێت زۆرینەی تووشبووانی شێرپەنجە چاكببنەوە كاتێك بە زوویی ئاشكرادەكرێت لە قۆناغەكانی سەرەتادا، بەڵام زۆرینەی كەس ئەم زانیاریی و راستییە نازانن، بەجۆرێك تێگەیشتوون كە تووشبوون بە شێرپەنجە واتا سزای لە سێدارەدان.