خەڵك-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای میانمار كۆدێتای بەسەر دەسەڵاتدا كرد، سەرۆك و بەرپرسانی دەستگیركرد و باری نائاسایی راگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای میانمار لە راگەیەنراوێكدا كە كەناڵێكی سەربازی میانمار بڵاویكردەوە، رایگەیاند ئەم هەنگاوە پێویست بوو بۆ سەقامگیری دەوڵەت، لیژنەی هەڵبژاردنەكان چارەسەری پێشێلكارییە بێشومارەكانیان نەكرد لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی نۆڤەمبەری رابردوودا كە حزبی سو كی سەرۆكی وڵات زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا.
سوپای میانمار ئۆنگ سان سو كی سەرۆكی وڵات و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی دەستگیركردووە كە ناوبراو براوەی خەڵاتی نۆبڵە.
لای خۆیەوە میو نیونت وتەبێژی حزبەكەی سو كی رایگەیاند، گوێمان لێ بووە كە دەستگیركراوە لە پایتەخت.
بەیانی ئەمڕۆ سوپا دەستیگرت بەسەر شارەوانی رانگۆن دوای چەند سەعاتێك لە دەستگیركردنی سو كی، كە شارێكی سەرەكی وڵاتە دوای پایتەخت.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە چەند هەفتەیەكە سوپا ساختەكارییەكانی هەڵبژاردنی شەرمەزاركردووە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەدا.
بڕیاربوو ئەمڕۆ پەرلەمان كۆبوونەوەی خۆی بكات لە یەكەم كۆبوونەوەكانی دوای هەڵبژاردن.
وتەبێژی سوپای میانمار زاو مین تون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو هەڵبژاردنەكەدا پاك نەبووە و دەیان ملیۆن ساختەكاری كراوە.
لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، دەستگیركردنی سو كی و بەرپرسەكانی دیكە شەمەرزار دەكەین.
راشیگەیاند، لەگەڵ راگەیاندنی گواستنەوەی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری بۆ بن دەستی سوپا، ئەمە پەرەسەندنێكە كە گورزی بەهێز لە چاكسازی دیموكراسی دەدات لە بۆرما.
سوپای میانمار رایگەیاند كە مین ئۆنگ هلاینگ بەشێوەیەكی كاتی بووە بە سەرۆكی وڵات و بۆ ماوەی دوو ساڵیش باری نائاسایی راگەیەنراوە.
هێڵی پەیوەندی لەنێوان نایبیدای پایتەخت و شاری سەرەكی یانگۆن پچڕاوە، هاوكات پەخشی كەناڵی فەڕمی دەوڵەت چەند سەعاتێكە راوەستاوە.
لای خۆیەوە میو نیونت وتەبێژی حزبی رابیتەی نیشتمانی دەسەڵاتدار بۆ رۆیتەرز دەڵێت: سەرۆكی میانمار و سەركردەكانی دیكە دەستگیركراون لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا.
داواشی لە گەل كرد بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكاندا بكەن، پێشبینیشی كرد ئەوی دەستگیربكرێت.
ژمارەیەك كەسیش لە یانگۆن رایانگەیاند سوپا و سەرباز لە پێش باڵەخانەی ئەنجومەنی شارەكە بڵاوەیانپێكراوە.
كۆدێتاكە لە دوای زیاتربوونی پەرەسەندنەكان و دەستگیركردنەكان دێت لەنێوان سوپا و حكومەت لەدوای بوونی مەترسی روودانی كودێتا.
هاوكات جین ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا رایگەیاند سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن زانیویەتی كە سەرۆكی میانمار دەستگیركراوە.
راشیگەیاند ئەمریكا دژی هەر هەوڵێكی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە و ئاستەنگكردنی گواستنەوەی دیموكراسییە لە میانمار و رێوشوێن دژی بەرپرسانی ئەم هەنگاوە دەگرێتەبەر لە حاڵی پەشیمان نەبوونەوە.

سوكی تەمەن 75 ساڵ گەیشتە دەسەڵات لە 2015 لە هەڵبژاردنەكاندا دوای ماوەی دەستبەری بۆ چەندین ساڵ.
پێگەی جیهانی زیانی زۆری لە سوكی دا دوای هەڵهاتنی سەدان هەزار روهینگیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هەرێمی راخین لە خۆرئاوای وڵات لە ساڵی 2017، بەڵام هێشتا لەنێوخۆی وڵات خاوەن جەماوەرێكی گەورەیە.