کەرەنتینە چی یە؟

خەڵک

کەرەنتینە یان ھاوێر بە ئینگلیزی quarantine بریتییە لە شوێنێکی پەرژینکراو یان جیاکراوە کە کۆمەڵە خەڵکێکی تێدا دەژیێت بە ھۆکارێکی تەندروستی یان ئاسایشی، یان ئاژەڵی تێدا ھەلدەگیرێت یاخود ھەندێک لە ئامراز و ئامێری تایبەت بەجۆرێک کە مەترسیداربن بۆ کۆمەڵگە.

ماوەی کەرەنتینە بەگوێرەی ھۆکارەکەی دەگۆڕدرێت،کەرەنتینە لە بواری پزیشکی پێی دەڵێن کەرەنتینەی پزیشکی کە مەبەست لێی ڕێگریە لە گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس یان ھەر تەنەدوژمنێکی نامۆ بۆ پاراستنی کۆمەڵگا،ھەروەھا ڕێگایەکی گرنگە بۆ پێشگری لە دزەکردنی بەکتریا و ڤایرۆس لە تاقیگە و نەخۆشخانەکان.